سیرین عه‌بدولنور: ئیره‌یی بــــه كه‌س نابه‌م
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی سیرین عه‌بدولنور دوای ئه‌وه‌ی له بواری گۆرانیدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا رووی له نواندن كرد و له فیلمێكی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند زنجیره درامایهكیشدا له میسر به‌شداری بكات.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان، سیرین عه‌بدولنور باس له چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بوو به دایك و هه‌ستی دایكایه‌تی چه‌ند كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كاروانی هونه‌ری خۆیدا، سیرین ده‌رباره‌ی ئیره‌یی بردن به هونه‌رمه‌ندانی دیكه ده‌ڵێ:بڕوای تەواوم بە خۆم و تواناكانی خۆم هەیە بۆیە ئیرەیی بەهیچ یەكێك لە هونەرمەندەكان نابەم، چونكە هەر یەكێك لە ئێمە شێواز و ستایلی تایبەت و جەماوەری خۆی هەیە و لێرەوە هیوای سەركەوتنیش بۆهەموویان دەخوازم، هەروەها دەربارەی ئەوەی كە قەت بیری لە وازهێنان كردۆتەوە یاخود بێزار بووبێت لە كاری هونەری، سیرین دەڵێت: ئاساییە كە هەموو كەسێك لە كاتێكی دیاریكراودا هەست بە ماندووبون دەكات و پێویستی بە حەسانەوە دەبێ و یان دەیەوێ ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت دووربكەوێتەوە لەهەموو شتانەی كە بێزاری دەكەن بەدڵنیاییەوە دەڵێم ژیان بریتییە لە خەبات و هەوڵدان بۆ بەردەوام بوون، سوپاس بۆ خوای گەورە كە هێز و ئارامی پێ بەخشیوم هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەست بە ماندووبوون نەكەم و هانیشم دەدات بۆ بەردەوام بوون.
لە ژمارەكانی داهاتوودا تەواوی دیمانەكەی سیرین عەبدولنور لەگەڵ گۆڤاری گوڵان بڵاو دەكەینەوە.