روژدا: مه‌شق بۆ هونه‌رمه‌ند هه‌میشه‌ پێویسته‌

روژدا: مه‌شق بۆ هونه‌رمه‌ند هه‌میشه‌ پێویسته‌
رۆژدا یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ ده‌نگخۆشه‌كانی باكووری كوردستان كه‌ به‌ ده‌نگه‌ چیاییه‌كه‌ی ناسراوه‌ و گۆرانییه‌ فۆلكلۆرییه‌كان به‌شێوازێكی وا دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆحێكی نوێیان پێده‌به‌خشێت و مافی ته‌واوی گۆرانییه‌كه‌ ده‌دات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك گوێی له‌ گۆرانییه‌كه‌ بووبێت ئه‌وا هه‌ست به‌ ره‌سه‌نایه‌تی ده‌نگبێژ و گۆرانییه‌كه‌ش ده‌كات.
رۆژدا به‌م دواییه‌ به‌شداری كرد له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا و شان به‌ شانی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی ناسراوی كورد پاڵپشتێكی به‌هێزی پاڵێوراوه‌ كورده‌كان بوو، له‌ پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵمه‌تانە رۆژدا ده‌ڵێ: ئێمه‌ بۆ سه‌رخستنی پاڵێوراوه‌كانمان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵماندا و زۆریش ماندوو بووین، سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیشی وتی» من هه‌میشه‌ به‌رده‌وامم له‌ كاری هونه‌ری و به‌دوای شتی نوێدا ده‌گه‌ڕێم و هه‌وڵ ده‌ده‌م داهێنان بكه‌م و شتی نوێ پێشكه‌ش بكه‌م، هه‌ست ده‌كه‌م وه‌كو گۆرانیبێژ به‌رده‌وام پێویستم به‌ هه‌وڵ و مه‌شق هه‌یه‌ تاكو ده‌نگم له‌گه‌ڵ كاره‌ نوێیه‌كان رابهێنم، چونكه‌ هونه‌ر و گۆرانی گوتنیش وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌ پێویستی به‌ مه‌شقی به‌رده‌وام هه‌یه‌.
Top