لە ئینجانەدا چووە پێشبڕكێوە
ئەم كورتەفیلمە كە ماوەكەی 3:43 چركەیە و هەریەك لە"ئاری محەمەد رەشید، ئاریۆس ئاری، لارا قادر" وەك ئەكتەر لە كورتەفیلمەكەدا بەشدارن و سلێمان رەحیمی وەك وێنەگر و ئاراس محەمەدیش وەك مۆنتێر لە كورتەفیلمەكە بەشدارەو كورتەفیلمەكە بە سپۆنسەری یەكێتی لاوان بەرهەم هاتووە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا رێكان ئەحمەدی دەرهێنەر گوتی"دوای تەواوبوونی قۆناغەكانی بەكۆتاهاتنی كورتەفیلمەكەم فیلمەكەم بۆ چەند فێستیڤاڵێك رەوانە كردووە، لەیەكەم هەنگاویشدا كورتەفیلمەكە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی كورتەفیلمی یەكێتی لاوان بەشداری دەكا".
رێكان وتیشی"لەم كورتەفیلمەدا كارم لەسەر ناخی مرۆڤەكان كردووەو دەمەوێ لەرێگای بابەتێكی ناسك و هەستیار ناخی مرۆڤ دەربخەم و ئومێدیشم زۆرە كورتەفیلمەكە پێشوازییەكی باشی لێ بكرێ".