كەمئەندام و كورتە باڵاكانیش خەونیان هەیە
كورتەفیلمی خەونەكانی سەرشەقام لە سیناریۆ و دەرهێنانی رەنجدەر رزگار و وێنەگرتنی هاوكار فەرهادە، تەحسین فایق وەك بەڕێوەبەری هونەری كاری كردووەو سیروان گلی وەك رووناكی و سەردار بابەكر وەك دەنگ، ئەكتەرانی كورتەفیلمەكەش بریتین لە"شەیما جاف، خۆشەوی ئەرجان".
لە لێدوانێكی تایبەتدا رەنجدەر رزگار دەرهێنەری كورتەفیلمەكە گوتی"كێشەو گرفتەكانی كەسانی كەمئەندامی سەرشەقامەكان و مافی ژیانیان و خۆشەویستیان بۆ ژیان و گەیشتن بە خەون و ئاواتەكانیان ناوەرۆكی كورتەفیلمەكەمە كە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرە".
رەنجدەر گوتیشی"ئەم كورتەفیلمە قۆناغی وێنەگرتنی تەواوبووەو لە ئێستادا لە قۆناغی مۆنتاژدایە".
شایانی باسە لەماوەی رابردوودا رەنجدەر لە یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی هەڵەبجە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرت.