دانا عه‌بدولجه‌بار: له هیچ به‌رهه‌مێكی خــۆم په‌شیمان نیم
* هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند هه‌ن ساڵانه زیاتر له‌به‌رهه‌مێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی دیكه بۆ نموونه به‌ڕێزتان به دره‌نگه‌وه به‌رهه‌مێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هۆكاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟
- له‌كاتی ئیش كردنیدا شێوازی كاره‌كانی كه‌سێك بۆكه‌سێكی تر جیاوازه ، زۆرجاریش ڕه‌نگه بارودۆخه‌كه وای لێده‌كات كهلهدهسهڵاتی ئێمه‌دا ده‌رده‌چێت. هۆكاری ماددی یه‌كێكه له‌هۆكاره گرینگه‌كان كه‌زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد به گرفتی سه‌ره‌كی ده‌زانن، هه‌روه‌ها مافی كۆپی هونه‌رمه‌ندان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه، كاتێك كهبهرههمێك بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و به‌رهه‌مانه كۆپی نه‌كرێت چونكه كاره‌كان به‌ڕاستی تێك ده‌چن و ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانمان.
* له‌كام به‌رهه‌می خۆت په‌شیمانی؟
- له‌هیچ به‌رهه‌مێكی خۆم په‌شیمان نیم و هه‌ركارێكی كردبێتم زۆر به‌قه‌ناعه‌ته‌وه كردوومه، به‌ڵكو شانازی به‌كاره‌كانم ده‌كه‌م.
* هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندان له‌سه‌ره‌تایی كاری هونه‌ریان به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان نوێ ده‌كه‌نه‌وه به‌ڕای تۆ ئه‌م كاره باشه یان خراپه ؟
- من پێم شتێكی زۆر باشه پێم به خراپی نابینم.
* بۆچی؟
- چونكه ئه‌وه مانایی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه گهنجامی ئه‌مڕۆ جیله‌كانی خۆیان له‌بیر نه‌كردووه و به‌ڕابردووی خۆیان داده‌چنه‌وه كه بزانن پێش ئه‌وان چیان كردوه‌و بۆچی گۆرانییه‌كانیان ههرزیندوون، به‌ڵام لێره‌دا شتێك هه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌نده تاچه‌ند ده‌توانێت حه‌ق بهگۆرانییهكه بدات و نه‌یشێوێنێت و له‌به‌های هونه‌ره‌كه‌ی كه‌م نه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نا شتێكی زۆر باشه، بۆئه‌وه‌ی گه‌نجانمان له‌كه‌لتووری ڕابردووی خۆیان ئاشنا بن.
* له‌كوردستان كاری هونه‌ری چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌گه‌ڵ كاری هونه‌رمه‌ندان له ده‌ره‌وه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی جه‌نابت دهرهوهشت دیوه؟
- له‌كوردستان ته‌نیا كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه ستۆدیۆكانمان تاكوئێستا نه‌یان توانیوه له‌ئاستی پێویست دابن، ئه‌گه‌ر نا میوزیكژه‌نه كورده‌كان هیچیان كه‌متر نییه لهبیانیهكان ئهگهرزیاتر نه‌بن كه‌متر نین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌كوردستان هێشتا هه‌ر له‌تاقی كردنه‌وه داین به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت له‌ڕووی ماددیه‌وه بۆنموونه « له‌وڵاتێكی وه‌كو توركیا له‌ڕووی مادییه‌وه زۆر سه‌خته، به‌ڵام له‌كوردستان ڕه‌نگه ئه‌و ته‌كلیفه‌ی وه‌كو ووڵاتێكی سوریا بێت به‌ڵام له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه جیاوازی هه‌یه.
* وه‌ك بیستوومانه به نیازی ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی، ده‌كرێت زانیاریمان له‌و باره‌وه پێبده‌ی.
- كۆنسێرته‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی میوزیكه له‌شاری هه‌ولێر، ئێستا له‌خۆ ئاماده‌كردن داین له‌گه‌ڵ میوزیك ژه‌نه‌كان. ئه‌م كۆنسێرته به‌سه‌ر په‌رشتی كۆمه‌ڵێك مامۆستایی میوزیك ژه‌نی وه‌كو (شێرزاد سه‌رسپی و سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی و هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح ...هتد) ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تائێستا كاته‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام زۆر به‌باشی خۆمان بۆ ئاماده‌كردووه.
* دواین به‌رهه‌مت كه‌ی بوو؟
- دواین به‌رهه‌مم له‌ساڵی 2010بوو كه‌نزیكه‌ی دووساڵ خه‌ریكی بووم تاوه‌كو ته‌واو بوو ، له‌دوای ئه‌م به‌رهه‌مم هیچ به‌رهه‌مێكی من بڵاو نه‌بۆته‌وه هه‌رچه‌نده ئێستاش هه‌ندێك كاری باشم بۆتۆماركردن ئاماده‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كهنهچۆته بواری تۆماركردن.