حه‌ز ناكات زۆر وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرن

حه‌ز ناكات زۆر وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرن
كچه‌ گۆرانبیێژی باكووری كوردستان نارینا كوردی ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له‌ باشووری كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چه‌ندین كاری هونه‌ری جیاجیا و سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره و‌ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ناسراوه‌.
نارینا ده‌رباره‌ی ناسراوی ده‌ڵێ: هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك حه‌ز ده‌كات له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بناسرێت ، چونكه‌ باشترین سه‌رمایه‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی و بوونی جه‌ماوه‌ر گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند، كاتێك هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر ناسرا، ئه‌و كات هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ شتێكی پێشكه‌ش به‌ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی كردووه‌.
به‌ڵام نارینا پێیوایه،‌ ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار ناسراوی ببێته‌ هۆی نیگه‌ران كردنی هونه‌رمه‌ندانی كچ به‌تایبه‌تی كاتێك جه‌ماوه‌ر داوای لێده‌كه‌ن وێنه‌یان له‌گه‌ڵ بگرن، له‌م باره‌یه‌وه‌ نارینا ده‌ڵێ: من زۆر حه‌ز ناكه‌م وێنه‌ بگرم، چونكه‌ ئێستا كه‌سانێك هه‌ن بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر و نه‌گونجاو به‌كاربهێنن.
Top