جنێڤه‌ر: خۆشه‌ویستی زۆر ئاڵۆزه‌

جنێڤه‌ر: خۆشه‌ویستی زۆر ئاڵۆزه‌
جنێڤه‌ر ئه‌نیستۆنی خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی پێیوایه‌ پێوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پڕه‌ له‌ گیروگرفتی جیاجیا كه‌ زۆر جار چاره‌سه‌ر ناكرێن.
زۆر له‌ چاودێران پێیانوایه‌ كه‌ جنێڤه‌ر ئه‌نیستۆن یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌رانه‌یه‌ كه‌ چانسیان نییه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كاندا به‌تایبه‌تی دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ براد بێت، چونكه‌ به‌ چه‌ندین پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی تردا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام له‌ هیچیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا له‌ پێوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕدایه‌‌ له‌گه‌ڵ جاستن تیرۆ.
ئه‌نیستۆن ده‌ڵێ: فشارێكی زۆر له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌بێت كاتێك ده‌كه‌ونه‌ نێو پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ و پێموایه‌ رۆڵی ئافره‌ت له‌ خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوسه‌رێتیدا گۆڕاوه‌ و پێویسته‌ هاوسه‌رێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی بگونجێن، له‌وانه‌یه‌ زۆر ئاسان بێت تا خۆشه‌ویستێك ده‌دۆزیته‌وه‌، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی كارێكی چه‌ند قورس و سه‌خته‌ و ده‌بێ پێشبینی هه‌موو شتێكی نوێ و چاوه‌ڕواننه‌كراو بكرێت.
Top