جانێ ژیانی ئه‌وروپای پێ سه‌خته

جانێ ژیانی ئه‌وروپای پێ سه‌خته
خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هۆزان جانی كه‌ ئێستا نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌كدا ده‌رباره‌ی ژیان له‌ تاراوگه‌ وه‌ك ئافره‌ته‌ هونه‌رمه‌ندێك ده‌ڵێ: منیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه‌ ژیانی ئاسایی خۆم به‌سه‌ر ده‌به‌م، به‌ڵام بۆ من ژیان له‌ ئه‌وروپا تا راده‌یه‌ك سه‌خته‌، چونكه‌ من كار ده‌كه‌م بۆ په‌یدا كردنی بژێوی ژیان، له‌ هه‌مان كاتدا كاری هونه‌ریش ده‌كه‌م بۆیه‌ كاتم زۆر نییه‌، ژیانی ئه‌وروپا چه‌ند خۆش بێت، چونكه‌ وڵاتی خۆت نییه‌ تاموچێژێكی ئه‌وتۆی نییه‌.
ده‌رباره‌ی تاكه‌ كچه‌كه‌شی جانێ ده‌ڵێ: من حه‌زم ده‌كرد كچه‌كه‌شم ببێت به‌ هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام ئه‌و حه‌زی له‌ بواری هونه‌ری نه‌بوو و زیاتر حه‌زی له‌ خوێندنه‌ بۆیه‌ منیش رێگای خوێندنم لێی نه‌گرت و هاوكاریشم كرد.
Top