لۆهان له‌ پۆرتمان باشتر نییه‌

لۆهان له‌ پۆرتمان باشتر نییه‌
قسه‌كه‌رێك به‌ناوی لیندسی لۆهانی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ گوایه‌ لۆهان رایگه‌یاندووه‌ خۆی له‌ ناتالی پۆرتمان له‌ فیلمی (مراویه‌ ره‌شه‌كه‌)دا به‌ باشتر داده‌نێت. پێشتر گۆڤاری (پاڵم) له‌سه‌ر زاری لۆهان رایگه‌یاند بوو گوایه‌ ئه‌و باشترین كه‌سه‌ كه‌ ده‌ستنیشانكرابێت بۆ بینینی ڕۆڵی پاڵه‌وانیيه‌تی له‌و فیلمه‌دا، چونكه‌ پێشتر تا ته‌مه‌نی 19 ساڵی وانه‌ی بالێی خوێندووه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی (ئای ئۆنڵاین) له‌سه‌ر زاری ستیڤ هۆنیگ وته‌بێژ به‌ناوی لۆهانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ لێدوانه‌كانی لۆهان زیاد له‌ پێویست گه‌وره‌ كراون، هۆنیگ ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ لۆهان له‌كاتی وێنه‌گرتندا بێهۆش بووبێت له‌ژێر كاریگه‌ری كهولدا، شایه‌نی باسه‌، ناتالی پۆرتمان خه‌ڵاتی ئۆسكاری ‌ له‌ ڕۆڵی له‌ فیلمی (مراویه‌ ره‌شه‌كه‌) به‌ده‌ستهێناوه.
Top