به‌ده‌ر له‌هه‌نار كه‌سێكی ئاساییه
دێرین عومه‌ر له‌ساڵی 1984 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌كانی سلێمانییه، به‌یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ره به‌رچاوه‌كانی درامایی گه‌رده‌ولوول داده‌نرێت و ڕۆڵی (هه‌نار )ی تێدا ده‌بینی به (گوڵان)ی ڕاگه‌یاند: خه‌ڵك زیاتر به هه‌نار بانگی ده‌كات نه‌وه‌ك (دێرین) به‌لاشیه‌وه شتێكی ئاساییه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كته‌ره‌كه نه‌بێت خه‌ڵكه‌كه به‌هه‌نار با‌نگم ناكه‌ن بۆیه هیچ كاتێكی پێی ناڕەحه‌ت نه‌بوومه، به‌ڵام وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی ئازاد نیم له‌نێو خه‌ڵك واتا ده‌بێت سنوورێك بۆخۆت دابنێیت، چونكه هه‌رشتێك بكه‌م یه‌كسه‌ر په‌نجه‌ت بۆ ڕاده‌كێشرێت . هه‌رچه‌نده ئه‌و پابه‌ند نه‌بووه پێیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌هه‌نار كه‌سێكی ئاسایی خۆی نیشان ده‌دات. (دێرین) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه به‌شدار ده‌بێت له‌به‌شی سێیه‌می درامایی گه‌رده‌لوول و وتی: هه‌ر به‌هه‌مان كه‌سایه‌تی هه‌نار به‌شداری ده‌كه‌مه‌وه . له‌باره‌ی ئاستی دراما كوردییه‌كان دێرین ووتی: دراما كوردیه‌كان تائێستا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی دراما جیهانییەكان، هه‌روه‌ها به كارێكی گرنگ و پێویستی ده‌زانێت سه‌یری دراما بیانییه‌كان بكرێت بۆئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگیرێت و ده‌ڵێت، بۆنموونه كاتێك من سه‌یری دراما توركییەكان ده‌كه‌م هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت له كاره‌كانی خۆمدا و له‌و درامانه‌دا هه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كاره‌كته‌ره‌كان چۆن وه‌كو خۆی به‌رجه‌سته بكه‌م و لایه‌نه باشه‌كان پته‌وتر و لایه‌نه لاوازه‌كانیش كه‌م بكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت له‌حاڵه‌ته جیاوازه‌كان بۆئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرم نه‌وه‌ك لاسایی كاره‌كانی ئه‌و بكه‌مه‌وه .
فۆتۆ: سەفین ئیسماعیل