به‌هۆڕنی ئۆتۆمبێل په‌ست ده‌بێت

به‌هۆڕنی ئۆتۆمبێل په‌ست ده‌بێت
هونه‌رمه‌ند وه‌یسی محه‌مه‌د له ‌لێدوانێكدا به‌گوڵانی ڕاگه‌یاند، حه‌ز ناكات له‌هیچ هونه‌رمه‌ندێك بچێت و زۆر به‌كه‌می ده‌گرێیت.
وه‌یسی محه‌مه‌د یه‌كێكه‌ له‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆش و ئه‌دایه‌كی بەرزە‌، دواین به‌رهه‌می خۆیی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی (هه‌ر نه‌هاتی) ئێستاش خه‌ریكی كۆمه‌ڵێك میلۆدی تره‌ كاری دووانیان ته‌واو بووه‌، وه‌یسی به‌گوڵانی ڕاگه‌یاند، هه‌موو كات خه‌ون به‌وه ‌ده‌بینێت كه‌بتوانێت به‌رده‌وام كاری جوان بكات، هه‌روه‌ها حه‌زیش ناكات كاره‌كانی له‌كاری هیچ هونه‌رمه‌ندێك بچێت .ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ وه‌ك باسی ده‌كات و ده‌ڵێت، زۆركه‌م ده‌گریت، به‌ڵام منداڵ زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌كات و له‌ دڵه‌وه‌ خه‌م بۆ منداڵان ده‌خوات به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ منداڵ غه‌دری لێده‌كرێت. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ خواردن و زۆریش حه‌زیش حه‌ز له‌خواردنه‌ كوردییه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت داندۆك و هاوڕێكانی.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌یر كردنی یاری تۆپی پێ وتی : زۆر كه‌م سه‌یری یاری تۆپی پێ ده‌كات، به‌ڵام زۆر سه‌رسامی ڕۆناڵدینۆیه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه زۆر ڕقی لە ‌هۆرنی ئۆتۆمبێڵه‌ ‌و زۆریش به‌گه‌رما توڕ ه‌ده‌بێت.
Top