نيان عەبدوڵڵا:حه‌زی له‌ ئۆتۆمبێلی به‌رزه‌ وه‌كو ئینفنتی

نيان عەبدوڵڵا:حه‌زی له‌ ئۆتۆمبێلی به‌رزه‌ وه‌كو ئینفنتی
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی شاری سلێمانی نیان عه‌بدوڵڵا له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان باس له‌دواكه‌وتنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ده‌كات و جه‌ختیش له‌وه ‌ده‌كاته‌وه‌ گه‌ر بتوانێت به‌ئه‌دا‌یه‌كی باش گۆرانی به ‌زاره‌وه‌كانی تریش ده‌ڵێت.
نیان عه‌بدوڵڵا یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی سه‌ره‌تایی كاری هونه‌ری دەگەڕێتەوە بۆساڵی 1996 هه‌روه‌ها یه‌كه‌م گۆرانیشی له‌ساڵی 1996 تۆماركردووه‌، ئه‌مساڵیشی به‌رهه‌مێكی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی (بیرت ئه‌كه‌م )، نیان له‌باره‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت « ئه‌لبوومه‌كه‌م له‌كاتی خۆی بڵاونه‌كرایه‌وه‌ زۆر گله‌ییم له‌ڤین كرد، به‌ڵام ئه‌وان هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆچاپكردنی سیدیه‌كه‌ له‌ توركیا، ووتیان بۆیه‌ نه‌مانتوانی له‌كاتی خۆی دایبه‌زێنین . نیان له‌باره‌ی ووتنی گۆرانی به‌ زاراوه‌ی كرمانجی وتی : سەرەتا وابیرم دەكردەوە كە گۆرانی وتن بەزاراوەی كرمانجی بۆ من زۆر سەخت بێت. دوای گۆرانی(حەمكێ تۆڤی) لەگەڵ تیپی مۆسیقایی دهۆك زۆر دەستخۆشیم لێكرا ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە ترسم نەمێنێت دواتر وتیان دەنگت خۆشترە كە گۆرانی بەزاراوەی كرمانجی بڵێی نەك سۆرانی بۆیە زۆر خۆشحاڵم كە ئەم دوو گۆرانیەم ئامادە كرد ئەگەر هەبوایە هی باشتر ئەویشم لەگەڵ بەرهەمەكەم ئامادە دەكرد.
ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ‌بۆ به‌رهه‌می داهاتووی هه‌وڵده‌دات به‌زاراوه‌كانی تریش گۆرانی بڵێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك بتوانێت باش ئه‌دای گۆرانییه‌كه‌ بكات كه‌ له‌توانایدا هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌نگی بگونجێت . نیان وه‌ك باسی ده‌كات ده‌ڵێت « له‌توانام داهه‌یه‌ ناوبانگ زیاتر به‌ده‌ست بهێنم حه‌زیش له‌كاری جوانتر ده‌كات .داواش له‌ ئاوازدانه‌رو شاعیران ده‌كات ئه‌وانه‌‌ی ده‌یانه‌وێت كار له‌گه‌ڵ نیان بكه‌ن بتوانن هۆنراوه‌ یا خود ئاواز بۆ ده‌نگی ئه‌و دابنێن ئه‌وا په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری باش به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن . نیان سه‌باره‌ت به‌ سازدانی كۆنسێرتی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ڵێت «زۆر كەس پێم دەڵێت دەنگت لەسەر شانۆ باشترە نەوەك لەنێو ستۆدیۆ، لەستۆدیۆ تۆزێك ترسم هەیە، بەڵام لەسەر شانۆ بەم شێوەیە نیم نەك بڵێم باسی خۆم دەكەم، بەڵام گەر هونەرمەند توانی لەسەر شانۆ بەتوانا بێت نەشێوێت ئەوا دەتوانێت كۆنسێرت بكات . لەساڵی 1999 كۆنسێرتێكم ساز كرد، زۆر سەركەوتوو بووم نۆ گۆرانیم بەسەریەكەوە ووت بۆماوەی یەك كاتژمێر، كەچی ئێستا بۆكۆنسێرت دەبێ وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوكاریم بكات وەكو چۆن ئەو هونەرمەندانەی لە دەرەوە دێنەوە هاوكاریان دەكات، چونكە من بەتەنیا ناتوانم ئەو ئەركە بخەمە سەر شانی خۆم .من قسەم لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری كردووە بۆ كۆنسێرت زۆریان پێخۆشبووە، بەڵام نازانم دەگەینە چ ئەنجامێك چونكە تەنیا قسەمان كردوە لەسەری.
نیان عه‌بدوڵڵا حه‌زناكات بەیەك ستایل كاربكات
لەمبارەیەوە ده‌ڵێت، سەرەتا كارەكانی هەڵكەوتم پێ جوان بووە كاتێك قسەم لەگەڵ كرد ووتی دەبێت هەموو ئەلبوومەكە من ئامادەی بكەم منیش حەز ناكەم بەتەنیا یەك كەس كارم بۆ بكات . رێزم هەیە بو كاك هەڵكەوت، بەڵام من حەز ناكەم یەك كەس كارم بۆ بكات بەتەنیا كارەكانیشم پێی جوانە. نیان ده‌شڵێ: یەكەم جار بەسلۆ دەستم بەگۆرانی وتن كرد زۆر خەڵك گلەیی ئەوەی لێدەكردم كە بۆچی گۆرانیەكانم هەموو غەمگینن، بەڵام ئەمجارە هەوڵم داوە بەشێوەی خێراش گۆرانی بڵێم خەڵكیش زۆر دەستخۆشی لێكردووم .
Top