ته‌لار هیرانی: ژنه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه باس لـه دیـاردهیـهكـی بڤه ده‌كـات
* بیرۆكه‌ی پێشكه‌ش كردنی (ژنه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه) چۆن لاتان گه‌لاڵه بوو؟
- (ژنه‌که‌ی ئه‌و ماڵه) ته‌نها بیرۆکه نه‌بوو، شتێک بێت له‌چه‌ند ساتێکدا دروست بووبێت، یان زاده‌ی رامانێکی کورت یان بیرۆکه‌ی یه‌کێکی تر بووبێت. شانۆ له‌ژیان ده‌دوێت، له‌خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌کان ورد ده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌وڵی به‌ده‌رخستنی ئه‌و شتانه دایه کهدیارنین یان ده‌شاردرێنه‌وه. (ژنه‌که‌ی ئه‌و ماڵه) دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه، خیانه‌تی هاوسه‌رێتی، پیاو سالاری و کوشتن . له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا قه‌د له‌مێژووی دیاری خۆماندا ئه‌وه‌نده ژن نه‌کوژراون! (ژنه‌که‌ی ئه‌و ماڵه) ته‌نها هه‌وڵدانێکه بۆ په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌و دیاره‌ده‌یه، شانۆ لێره‌دا راسته‌وخۆتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ده‌دوێت و په‌یامه‌که ده‌گه‌یه‌نێت، زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه نووسراوه‌و کتێبیش له‌باره‌ی ئه‌م دیارهدهیهوه هه‌ن، به‌س شانۆ زۆر زه‌قتر و راسته‌وخۆتر ئه‌م دیارده‌یه ده‌رده‌خات.
*له رێگای (ژنه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه)ه‌وه ده‌تانه‌وێ چ په‌یامێك بگه‌یه‌نن؟
- له‌راستیدا په‌یامه‌که، جه‌ختکردنه له‌سه‌ر بوونی ئه‌م دیارده‌یه، چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵیدا نین، به‌ڵام که‌سیش به‌ئازایه‌تییه‌وه لێی نادوێت، چونکه بۆ زۆران ئه‌مه بڤه‌یه، هه‌موو ده‌زانن که دیارده‌که هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووانیش خۆی لێ گێل ده‌که‌ن، زۆر جار وتار و باس له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌نووسرێت، به‌ڵام هه‌رده‌م ڤێرشنی ژنان ونه، واتا خۆیان ژنان باس له‌مه ناکه‌ن، یان که ده‌یکه‌ن ده‌بێت زۆر شاراوه‌و نادیار باسی بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که مسداقییه‌تی نووسینه‌کانیش بکه‌وێته ژیر پرسیاره‌وه. هه‌موو باس له خیانەتی هاوسه‌رێتی ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌رده‌م ژن تاوانباره، چونکهکۆمهڵگاکهمان هه‌رده‌م شه‌رعییه‌ت ده‌دات بهخهیانهتی پیاوان، من ده‌مه‌وێت بڵێم خه‌یانه‌تی هاوسه‌رێتی هه‌یه، دیارده‌یه‌کی دزێوه‌و ده‌یان هۆکاریش هه‌ن بۆ روودانیان.
* له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون و ئامانجه‌كه‌تان پێكا؟
- ئه‌وه بۆ من نییه بیڵێم داخۆ سه‌رکه‌وتوو بووم یان نا، ئه‌مه‌رای بینه‌رو ره‌خنه‌گرانه، تۆ باس له‌دیارده‌یه‌کی بڤه ده‌که‌یت، زۆر به بهجهرگییهوه لێی ده‌دوێت، زۆر له‌وانه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ کردوون ده‌ڵێن له‌مه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووم، ئه‌وه‌ی تر بۆ بینه‌ران به‌جێدێڵم.
* لێره و له‌وێ هه‌ندێك ره‌خنه‌ت لێ‌گیرا، چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه؟
- زۆر باشهکهرهخنهگرتن هه‌بێت، دیاره من مه‌به‌ستم ره‌خنه‌ی شانۆیی جیددیه، ده‌نا ئه‌وه‌ی دێت و به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مێک و به‌که‌یفی خۆی خه‌تی چه‌پ و راست ده‌کێشێت به‌سه‌ر کارێک‌دا که‌زۆر ماندووبوون و جورئه‌ت پێوه دیاره‌و بهناههقیهوه باس له‌وروژاندن بۆ وروژاندن ده‌کات، به‌راستی ناهه‌قی ده‌کات، به‌ڵام هه‌مووان ئازادن چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه‌و چی ده‌ڵێن، من ئه‌مه‌شم له‌به‌ر چاو بوو کاتێک ویستم ئه‌م کاره ئه‌نجامده‌م.
* چی به‌وانه ده‌ڵێی كه پێیانوایه تۆ ته‌نیا وه‌ك لیبۆكێك ده‌هاتییه پێش چاو نه‌ك وه‌ك ئه‌كته‌رێك؟
- ئه‌رکی ئه‌کته‌ر و نووسه‌ر زۆر له‌ئه‌رکی ئه‌وانه قورستره، که لهسێبهرداو دوای خواردنه‌وه‌ی چه‌ند چایه‌ک و جگه‌ره‌کێشانێک به‌هه‌وه‌سی خۆیان ده‌که‌ونه وێزه‌ی هه‌موو شتێک. باشه تۆ شانۆ پێشکه‌ش ده‌که‌یت، ئاخر تۆ بێیت واقیع وه‌ک خۆی بگوازیته‌وه ئه‌ی وه‌زیفه‌ی درامی چی لێدێت؟
تۆ لێبووکێکی منیش هه‌روا، هه‌موومان هه‌رواین، هه‌مووان ئه‌کته‌رو لێبووکیشین. ئه‌مه‌ش خۆی ژیانه‌و ئاواش پێم وابووه کهپهیامهکهم ده‌گات. هیوام وایه ئه‌وان خۆیان هه‌وڵده‌ن باشتر له‌وه‌ی من ئه‌نجامم دا بیکه‌ن. مهیدانهکهکراوهیه، منیش ده‌ستخۆشی له‌وانه ده‌که‌م که نوێتر و بوێرانه‌تر ئه‌مه‌ده‌که‌ن.
* ئایا ئه‌و وروژاندنه‌ی له شانۆگه‌رییه‌كه هه‌ستی پێده‌كرا مه‌به‌ست لێی چی بوو؟
- له‌م پرسیاره به‌روونی تێناگه‌م، وروژاندن لێره‌دا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی وروژاندنی خودی باسێکهکه بڤه‌یه‌و من وروژاندوومه ئه‌وه پرسیاره‌که وه‌ڵام ده‌داته‌وه، چونکه تۆ هاتووی پرسێک، دیارده‌یه‌ک به‌دیار ده‌خه‌ی که‌پێشتر باسی لێنه‌کراوه‌و به‌گویێ خه‌ڵکیدا ده‌ده‌یت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت وروژاندنی تره، ئه‌وا من به‌راستی به‌زه‌ییم به‌وانه‌دا دێته‌وه که ئاوا ساده‌و بەتهنکی له‌مه‌سه‌له‌کان ده‌گه‌ن.
* له‌رووی ده‌رهێنانه‌وه تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوون له باس كردنی كێشه‌یه‌كی وه‌ك خیانەتی هاوسه‌ری؟
- تۆ له‌هه‌وڵدان دایت، لهئهزمووندایت، هه‌وڵیش ده‌ده‌یت، ده‌کرێت سه‌رکه‌وتوو بیت یان نا، ده‌کرێت له‌لایه‌نێک سه‌رکه‌وتوو تربێت لهیهكێکی تردا نا.
من ره‌خنه‌گر نیم تا بزانم داخۆ هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانی شانۆگه‌رییه‌که سه‌رکه‌وتوو یان سه‌رکه‌وتوو نەبوون. به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم که‌من هه‌وڵ و ماندووبوونم له‌م کاره‌دا بۆته مایه‌ی ده‌ستخۆشی زۆران، بێگومان هه‌ندێکی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه.
*پێتوایه ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ئه‌م جۆره كارانه قبوڵ ده‌كات؟
- پێت وانییه ئه‌م پرسیاره زۆر سه‌یره؟ تۆ کۆمه‌ڵگایه‌کت هه‌یه، دیارده‌یه‌کی به‌ر چاوی خه‌یانه‌تی هاوسه‌رێتی تێدایه، رۆژانه ژن ده‌کوژرێن، له‌رێگای ئینته‌رنێت و مۆبایله‌وه ئه‌تکی ئابڕووی ژنان ده‌کرێت، پیاوه باڵاده‌ست و پاره‌داره‌کان له‌قووڵبوونه‌وه‌ی دیارده‌که‌دا به‌شدارن، شه‌رعییه‌ت ده‌درێت بهخهیانهتی هاوسه‌رێتی به‌پیاوان، پیاوانی ژندار به‌فه‌خره‌وه باس لهموغامهراته عاتیفییهکانیان ده‌که‌ن، باس له‌ژنان وه‌ک ئۆبجێکتیکی ره‌گه‌زی ده‌کرێت. تاد. پێت وایه ئه‌مانه هه‌موویان قبوڵ ده‌کرێن، به‌ڵام کاتێک یه‌کێک دێت و باس لهدیارهدهکه بکات به‌ئاشکرایی قبوڵ نه‌کرێت؟ قبوڵ کردن چییه جگهدهست له‌پشتدانی ئه‌وانه‌ی بڕیار دروستده‌که‌ن؟ لای زۆران هه‌ر هه‌ڵاتنه له‌واقیع، چونکه ده‌ستیان ده‌رده‌که‌وێت و چیتر باسکردنی بڤه‌کان بڤه نامێنێت.
* هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ده‌رهێنه‌ر وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه سوود له ته‌لار هیرانی وه‌ربگرێت ئایا ئه‌مه راسته؟
- ئه‌مه‌ش لێده‌گه‌ڕێم بۆ ره‌خنه‌گرانی جیددی، تۆ خانوویه‌ک دروستده‌که‌یت، له‌وانه‌یه هه‌موو به‌شه‌کانی خانووه‌که وه‌ک یه‌ک پته‌وو دیار نه‌بن، شانۆ، دراما و زۆر له شته‌كانی تریش هه‌ر وان، له‌هه‌ندێک لایه‌ندا به‌هێز و له‌هه‌ندێکی تردا که‌متر به‌هێزن. زۆرم پێخۆشهکه ره‌خنه‌کان به‌زانستی بنووسرێن، ده‌نا زۆر ئاسانه هه‌رئاوا به‌قسه هه‌رچی شاکاری شانۆییش هه‌یه(مه‌به‌ستم له‌وه‌ی خۆم نییه) بخهیتهبهر نهشتهرو توێکارییه‌وه.
* بینه‌ری كورد چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شانۆ؟
- شانۆ له‌کوردستاندا ده‌یه‌یه‌کی زێڕینی خۆی له‌هه‌شتاکاندا به‌ڕێکردووه. به‌ڵام داخۆ ئه‌و ده‌یه‌یه ده‌یه‌ی شانۆ بووه، یان هۆکاری تر له‌دواوه‌ی بوون. من پێم وایه‌که ئه‌وه‌ی هه‌بووه زیاتر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بووه که جه‌ماوه‌ر ژان و خه‌ونه‌کانی خۆی له‌م بواره‌دا ده‌بینیه‌وه.
شانۆ به‌بۆچوونی من هه‌رگیز وه‌ک شانۆ، واتا وه‌ک هونه‌رێکی ئیستاتیکی بره‌وی نه‌بووه له‌کوردستاندا، به‌ڵکو ئامرازی سیاسی بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵک بتوانن بارگه‌ی ڕق و خه‌ونه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا و به‌هۆی شانۆوه خاڵی که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌یامه سیاسییه‌ی شانۆ له‌دوای ڕاپه‌ڕیندا نامێنێت و شانۆش ناتوانێ په‌یامێکی ئه‌لته‌رناتیڤ ببینێته‌وه، بۆیه ده‌بینین کهشانۆ سست ده‌نوێنێت، کاری شانۆیی که‌من و جه‌ماوه‌ریش که‌متر له‌جاران شانۆ به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن.
به‌ڵام من پێموایه لێره‌وه سه‌ره‌تایه‌کی باشتر و ته‌ندروستتر بۆ شانۆ له‌کوردستان په‌یدا ده‌بیت.
* ئایا ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن قه‌یرانی شانۆ ته‌نیا له كوردستان هه‌یه یان له جیهاندا به گشتی ئه‌م قه‌یرانه هه‌یه (قه‌یرانی شانۆ)؟
- بۆ من زۆر ئاسان نییه ئه‌مه وه‌ڵام ده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم کهشانۆکان له وڵاتی سویددا هه‌رده‌م بینه‌ریان هه‌یه و زۆر جاریش به‌ساڵ و مانگ به‌رده‌وام ده‌بن. تا چه‌ند ئه‌مه ده‌کرێت له‌گه‌ڵ کوردستاندا به‌راورد بکرێت؟ کۆمه‌ڵگای ئێمه یه‌ک دنیا هه‌نگاوی ماوه تا له‌زۆر ئاسته‌کاندا بچێته پێش، ده‌کرێت شانۆش یه‌کێک بێت له‌مانه، نازانم داخۆ شانۆ له‌قه‌یراندایه، یاخود قه‌یران له‌و رهگهزانهدان کهشانۆ ده‌که‌نه به‌شێکی دانه‌براو و گرنگی کۆمه‌ڵگاکان.