ماگی:لۆست وه‌رچه‌رخانێك بوو له ژیانمدا
ماگی ده‌رباره‌ی رۆڵی له‌م زنجیره‌یه‌دا ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده من پێشتریش به‌شداریم له چه‌ند كاریكی هونه‌ریدا كردبوو، به‌ڵام له رێگای (لۆست)ه‌وه زیاتر ناسرام و دوای ئه‌و زنجیره‌ی چه‌ندین ده‌رهینه‌ر و ئه‌كته‌ری ناوداری جیهانی داوایان لێكردم كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌م و رۆڵی سه‌ره‌كیشیان پێمده‌دا، به‌جۆریك ده‌توانم بڵێم وه‌رچه‌رخانێك بوو له ژیانی هونه‌ریم، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی ستافی كاری ئه‌م زنجیره‌یه ده‌كه‌م كه زۆر هاوكارییان كردم و به یه‌كه‌وه وه‌ك خێزان له‌و ماوه‌یه‌دا كارمان ده‌كرد.
ماگی بۆ كاره‌كانی داهاتووی ده‌ڵێ: ئێستا ده‌رفه‌تی زۆرم له پیشه بۆ كار كردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرم بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆم بسه‌لمێنم وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو.