هەیفا:ژیانی ئێستام وەك خەون وایە

هەیفا:ژیانی ئێستام وەك خەون وایە
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی لە دیمانەیەكیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كرد كە پێویستە یاسای رەگەزنامە بگۆڕن بەشێوەیەك مافی زیاتر بە ئافرەت بدات.
هەیفا وەهبی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (ئەلجەدیدە)ی لوبنانی، داوای كرد كە یاسای رەگەزنامەی لوبنان بگۆڕێت و ئافرەت مافی ئەوەی هەبێت رەگەزنامە بدات بە منداڵەكانی ئەگەر باوكیان لوبنانی نەبێت، چونكە زۆربەی ئافرەتە لوبنانییەكان بە دەست ئەو كێشەیەوە دەناڵێنن و دوور نییە لە دواڕۆژدا ئەویش تووشی هەمان كێشە ببێتەوە، چونكە هاوسەرەكەی میسرییە.
هەیفا هەروەها گوتی: هاوسەرەكەم زۆر غیرەم لێدەكات بۆیە منیش رەچاوی بارودۆخی دەكەم و هیچ كارێكی وا ناكەم كە دڵی بریندار بكەم و خۆی و هاوسەرەكەی قوربانییەكی زۆر دەدەین لەپێناو مانەوەی ژیانی هاوسەرێتیمان، هەروەها وتی: سوپاسی خوای گەورە دەكەم، چونكە ژیانی ئێستام وەك خەونێك وایە و لە خەیاڵیشمدا نەبوو كە ژیانم بەو شێوەیە بێت.
Top