هەیفا:ژیانی ئێستام وەك خەون وایە
هەیفا وەهبی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (ئەلجەدیدە)ی لوبنانی، داوای كرد كە یاسای رەگەزنامەی لوبنان بگۆڕێت و ئافرەت مافی ئەوەی هەبێت رەگەزنامە بدات بە منداڵەكانی ئەگەر باوكیان لوبنانی نەبێت، چونكە زۆربەی ئافرەتە لوبنانییەكان بە دەست ئەو كێشەیەوە دەناڵێنن و دوور نییە لە دواڕۆژدا ئەویش تووشی هەمان كێشە ببێتەوە، چونكە هاوسەرەكەی میسرییە.
هەیفا هەروەها گوتی: هاوسەرەكەم زۆر غیرەم لێدەكات بۆیە منیش رەچاوی بارودۆخی دەكەم و هیچ كارێكی وا ناكەم كە دڵی بریندار بكەم و خۆی و هاوسەرەكەی قوربانییەكی زۆر دەدەین لەپێناو مانەوەی ژیانی هاوسەرێتیمان، هەروەها وتی: سوپاسی خوای گەورە دەكەم، چونكە ژیانی ئێستام وەك خەونێك وایە و لە خەیاڵیشمدا نەبوو كە ژیانم بەو شێوەیە بێت.