فاتێ حەز دەكات منداڵەكانیشی ببنە هونەرمەند
بەڵام خانمە هونەرمەند فاتێ پێچەوانەی زۆرێك لە هونەرمەندانەیە كە بەو شێوەیە بیر دەكەنەوە و دەڵێ: مرۆڤ كە كارێك دەكات حەز دەكات رۆڵەكانیشی بە گوێرەی توانا لەسەر هەمان كار بەردەوام بن و درێژەی پێ بدەن، من حەز دەكەم منداڵەكانم لە هەر كارێك كە لە ژیانیاندا ئەنجامی دەدەن سەركەوتوو بن، لە دڵیشەوە حەز دەكەم ببم بە هونەرمەند و رێگای ئێمە بگرن، بەڵام ئەگەر خۆیان ئارەزوویان لە كاری هونەری نەبێت ناتوانم بە زۆر وایان لێبكەم بێنە ناو بوارەكەوە، چونكە مرۆڤ دەبێت خۆشەویستی هەبێت بۆ هونەر ئینجا دەتوانێت ببێت بە هونەرمەند لە هەمان كاتدا پێویستە بەهرە و توانایەكی هونەری زۆری تێدا بێت.