ئاوازی وون ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تیه له تاراوگه
وه جێی ئاماژه پێ کردنه که گروپی ئاوازی وون ئه‌م جاره‌یان به جۆرێکی جیاواز له نمایشه‌کانی تر بەرهەمەکانیان پێشکه‌ش کرد و بووە سەرسام کردنی بینه‌رێكی زۆر له کورد و بیانی ، شایه‌نی باسه که ئه‌م گرووپه ساڵانێکی دوور و درێژه له غوربه‌ت خزمه‌ت به که‌لتور و هونه‌ری کوردی ده‌کا ... کارێکی زۆر ئاسته‌مه که‌سانێك بتوانن به‌م جۆره و به‌م شێوه‌یه خزمه‌تێکی جوان بکه‌ن له تاراوگه. ئه‌م کاره‌ش به هاوکاریی کۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی موزیك ژه‌ن که دانیشتویی ووڵاتی به‌ریتانیان هه‌ر یه‌که و له ناوچه‌یه‌کی جیاواز له سه‌ر ئه‌رک و ماندو بونی خۆیان ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پێك هاتوون له کۆمه‌ڵێك گه‌نج ( سه‌روه‌ت کۆیی به ئامێری که‌مان و به‌ڕێوەبه‌ری گرووپ) ( شایوان به زه‌ڕب و ده‌نگ) ( داریان به ده‌ف و ده‌نگ) ( ژیان به ده‌نگ) دیلان به عود) (کۆره‌ش به سه‌نتور و ده‌نگ) (سونه به ده‌نگ) ( زانا به تار و سه‌تار و ده‌نگ) . ئهودهنگ خۆش و په‌نجه ڕه‌نگینانه به ناخێکی کورد په‌روه‌رانه‌وه به په‌نجه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نیانه خزمه‌ت به میله‌ت و هونه‌ر و که‌لتوری کوردی ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌وانه‌ی به دڵ‌و به گیان کار ده‌که‌ن بۆ پاراستنی هونه‌ری کوردی بی گومان زۆر به که‌می هاو کاری و خزمه‌ت ده‌کرێن ، بۆیه ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌ڕوحێکی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌یانه‌ویت خزمه‌ت بکه‌ن بۆ ساتیك له هیچ میدیا و دام و ده‌زگایه‌كی هونەری وحکومی بایه‌خیان پێ نادرێت ،کە چی بە پێچەوانەوە ئهوانەی کە بە ڕۆحیەتێکی تورکی و عەرەبیەوەکاردەکەن بایەخیان پێدراوە و خزمه‌ت ده‌کرێن و بانگێژ دەکرێن بۆ کۆنسێرت و سیدی و ئاسان کاریان بۆ دەکرێت و بگرە هاوکاری ماددی و،،،،،،،هتد. که چی گرووپێکیوەك ئاوازی وون له تاراوگه خزمه‌ت ده‌کا و میله‌ت ده‌ناسێنی به جیهان هه‌ر گیز هاوکاری ناکرێت !!!!
خۆمان ده‌ی بینین و دەیبیستین که ئاوازی وون له تاراوگە چۆن له بۆنه کوردیه‌کان و ڤیستیڤاڵه نێو نەتەوەیەکان بهشداریەکی بەرچاو ده‌که‌ن و گووڵ باران دەکرێن و ڕێزیان لێ ده‌گیرێت چونکه هه‌ستێکی جوان و ئاواز‌و میلۆدی کوردانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و جێگای داخه که هه‌تا ئیستا هیچ کام له لایان په‌یوه‌ندی داره‌کان و حوکومه‌ت هیچ ده‌ستی هاوکاری بۆ درێژ نه کردون بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش چونیان و په‌ره دان به کاره‌کانی خۆیان ، بۆیه لێره‌دا داواکارین له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان که به جدی ئاوڕێك له‌م گروپه بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له خزمه‌ت هونه‌ر و که‌لتوری کردی.
ئه‌وه‌ش بچووکرین نمونه‌ی کاره‌کان له‌م فیستیڤاله
http://www.youtube.com/watch?v=If818ofkyYw
http://www.youtube.com/watch?v=RDFR4MNLoSg
دوو باره ده‌ست خۆشی له‌م گه‌نجه به توانایانه ده‌که‌م و هیوا دارم هه‌میشه له کاره جوانه‌کانیان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌ت کردنی هونه‌ر که‌لتوری کوردی. بۆ پەیوەندی کردن بەم گرووپە ڕەسەنەیە ئەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵەوە پەوەنددار بن
[email protected]
http://www.facebook.com/awaziwin.lostmelody