به‌ هه‌ناسه‌ى عیرفان زه‌نگه‌نه‌ كارده‌كه‌ن

به‌ هه‌ناسه‌ى عیرفان زه‌نگه‌نه‌ كارده‌كه‌ن
دواى تێپه‌رِبوونى زیاتر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی عیرفان زه‌نگه‌نه‌ خاوه‌نى هوتێل چوارچرا، له‌ ئێستادا به‌رِێوه‌به‌رانى ئه‌و هوتێله‌ پێیان وایه‌ كاركردن به‌ شێوازى عیرفان زه‌نگه‌ له‌ خزمه‌تى هوتێله‌كه‌یه‌ بۆیه‌ وا كارده‌كه‌ن.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا زانكۆ ده‌سكۆ به‌رِێوبه‌رى هوتێل چوارچرا گوتى"ئێمه‌ وه‌كو ستافى به‌رِێوه‌بردن و كارمه‌ندانى هوتێل چوارچرا دواى وتووێژ و گفتوگۆیه‌كى تۆكمه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌رِێوبردنى ئیش و كاره‌كانى هۆتێل چوارچرا، گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌وا ئه‌و شێوازه‌ى خوالێخۆشبوو عیرفان زه‌نگه‌نه‌ په‌یرِه‌وى ده‌كرد له‌ به‌رِێوه‌بردنى ئیش و كاره‌كان باشترین و چاكترین شێوازه‌ بۆ هۆتێل چوارچرا. به‌ پێى ئه‌و شێوازه‌ش هۆتێل چوارچرا ماڵێكه‌ بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و رِۆشنبیران و كه‌سایه‌تیه‌ حزبى و حكومیه‌كان، به‌ بىَ جیاوازى كردن له‌ نێوان بیرورِاكان.

زانكۆ گوتیشی"ئێمه‌ وه‌كو ستافى به‌رِێوه‌بردن و كارمه‌ندانى هۆتێل چوارچرا پابه‌ندبوونى خۆمان رِاده‌گه‌یه‌نین به‌و شێوازه‌ى (عیرفان زه‌نگه‌نه‌) په‌یرِه‌وى ده‌كرد، ئێمه‌ ده‌بین به‌ درێژه‌ پێده‌رى ئه‌و شێوازه‌، له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هونه‌رمه‌ندان و رِۆشنبیران و كه‌سایه‌تیه‌ حزبى و حكومییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى هوتێل چوارچرا ده‌كه‌ن".
Top