كریستاڵ كورِه‌میری كلیپ كرد
به‌گوێره‌ى راپۆرتى راگه‌یاندنى كه‌ناڵی ئاسمانى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى هێرش ته‌یار و له ده‌رهێنانى محه‌مه‌د جه‌میل و وێنه‌گرتنى یوسف له‌شكری كۆتایی هات به كاره‌كانى كلیپی هونه‌رمه‌ند كریستاڵ.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه ئه‌م به‌رهه‌مه له تێكستى قادر ئه‌سعه‌دو ئاوازى هه‌ڵكه‌وت زاهیره، زریان بورهان وه‌ك به‌رِێوه‌به‌رى به‌رهه‌م كارى كردووه‌و كلیپه‌كه ئێستا له قۆناغى مۆنتاژدایه‌و یوسف له‌شكری كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات، كلیپه‌كه‌ش به‌رهه‌مى كه‌ناڵی ئاسمانى هه‌ولێره‌و یه‌كێكه له تراكه‌كانى ئه‌لبوومى كریستاڵ، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بلاَوكرایه‌وه.