كلتورى گه‌له‌كه‌ى به فه‌ره‌نسیه‌كان ناساند.. پێشانگاى فۆتۆگرافى هێمن جه‌میل كرایه‌وه
له هۆڵى هۆتێل نۆڤۆتێل له پاریس پێشانگاى تایبه‌تى فۆتۆگرافى هێمن جه‌میل كرایه‌وه، له پێشانگاكه‌دا كه خاتوو خه‌مان زرار نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رزان فه‌ره‌ج نوێنه‌رى(ى.ن.ك) و سه‌رۆكى شاره‌وانى سیڤه‌ر و نوێنه‌رى پارتى سۆسیالیستى فه‌ره‌نسى و ژماره‌یه‌ك له روناكبیران و هونه‌رمه‌ندانى كورد و ره‌وه‌ندى كوردى له فه‌ره‌نسا و چه‌ند وولاَتێكى دیكه‌ى ئه‌وروپى ئاماده‌یبون، هێمن جه‌میل 12 فۆتۆى نمایش كردبوو كه گوزارشتیان له سروشتى كوردستان و ژیانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرد.
له ووته‌یه‌كیدا هێمن جه‌میل-ى فۆتۆگرافه‌ر له‌باره‌ى پێشانگاكه‌ى ووتى: له‌م پێشانگایه‌دا 12 فۆتۆى قه‌باره یه‌كسانى 60\90 سم نمایشكراوه به هه‌ردوو ره‌نگى رهشوسپى و ره‌نگاو ره‌نگ و بابه‌تى سه‌ره‌كى فۆتۆكانیش پێك دێت له گێرِانهوهى ژیانى رۆژانه‌ى هاولاَتیانى كوردستان و نیشاندانى كلتور و سروشتى جوانى كوردستان.
هه‌روه‌ها ووتى: مه‌به‌ستم بووه كلتورى گه‌له‌كه‌م نیشانى گه‌لى فه‌ره‌نسى بده‌م و ئاشنایان بكه‌م به‌و وێنانه‌ى كه‌به‌شێكن له گێرانه‌وه‌ى جوانیه‌كانى كوردستان و چۆنێتى ژیان لاى هاولاَتیانى كورد.
هێمن جه‌میل لهدایكبوى شارى سلێمانیه و جگه‌له كارى رۆژنامه‌نوسى وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى فۆتۆگرافه‌ر كارى هونه‌رى فۆتۆ ده‌كات و به‌شدارى زیاتر له 18 پێشانگاى هاوبه‌شى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كردووه و ئه‌مه یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تیه‌تى.
پێشانگاكه به‌یانى 9-7-2011 كرایه‌وه و ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.