كلتورى گه‌له‌كه‌ى به‌ فه‌ره‌نسیه‌كان ناساند.. پێشانگاى فۆتۆگرافى هێمن جه‌میل كرایه‌وه‌

كلتورى گه‌له‌كه‌ى به‌ فه‌ره‌نسیه‌كان ناساند.. پێشانگاى فۆتۆگرافى هێمن جه‌میل كرایه‌وه‌
له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا و له‌میانى فێستیڤاڵى به‌درخاندا پێشانگایه‌كى تایبه‌تى فۆتۆگرافى بۆ هێمن جه‌میل-ى فۆتۆگرافه‌ر كرایه‌وه‌.

له‌ هۆڵى هۆتێل نۆڤۆتێل له‌ پاریس پێشانگاى تایبه‌تى فۆتۆگرافى هێمن جه‌میل كرایه‌وه‌، له‌ پێشانگاكه‌دا كه‌ خاتوو خه‌مان زرار نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رزان فه‌ره‌ج نوێنه‌رى(ى.ن.ك) و سه‌رۆكى شاره‌وانى سیڤه‌ر و نوێنه‌رى پارتى سۆسیالیستى فه‌ره‌نسى و ژماره‌یه‌ك له‌ روناكبیران و هونه‌رمه‌ندانى كورد و ره‌وه‌ندى كوردى له‌ فه‌ره‌نسا و چه‌ند وولاَتێكى دیكه‌ى ئه‌وروپى ئاماده‌یبون، هێمن جه‌میل 12 فۆتۆى نمایش كردبوو كه‌ گوزارشتیان له‌ سروشتى كوردستان و ژیانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرد.
له‌ ووته‌یه‌كیدا هێمن جه‌میل-ى فۆتۆگرافه‌ر له‌باره‌ى پێشانگاكه‌ى ووتى: له‌م پێشانگایه‌دا 12 فۆتۆى قه‌باره‌ یه‌كسانى 60\90 سم نمایشكراوه‌ به‌ هه‌ردوو ره‌نگى ره‌شوسپى و ره‌نگاو ره‌نگ و بابه‌تى سه‌ره‌كى فۆتۆكانیش پێك دێت له‌ گێرِانه‌وه‌ى ژیانى رۆژانه‌ى هاولاَتیانى كوردستان و نیشاندانى كلتور و سروشتى جوانى كوردستان.
هه‌روه‌ها ووتى: مه‌به‌ستم بووه‌ كلتورى گه‌له‌كه‌م نیشانى گه‌لى فه‌ره‌نسى بده‌م و ئاشنایان بكه‌م به‌و وێنانه‌ى كه‌به‌شێكن له‌ گێرانه‌وه‌ى جوانیه‌كانى كوردستان و چۆنێتى ژیان لاى هاولاَتیانى كورد.
هێمن جه‌میل له‌دایكبوى شارى سلێمانیه‌ و جگه‌له‌ كارى رۆژنامه‌نوسى وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى فۆتۆگرافه‌ر كارى هونه‌رى فۆتۆ ده‌كات و به‌شدارى زیاتر له‌ 18 پێشانگاى هاوبه‌شى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كردووه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تیه‌تى.
پێشانگاكه‌ به‌یانى 9-7-2011 كرایه‌وه‌ و ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
Top