ته‌نیا كه‌ریم له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌

ته‌نیا كه‌ریم له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌
هونه‌رمه‌ندى ده‌رهێنه‌ر و فیلمساز ته‌نیا كه‌ریم له‌ ئێستادا له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌و راپۆرته‌ پزیشكییه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن پێویستى به‌ چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا ته‌نیا كه‌ریم گوتى"ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی تووشبوونم به‌ نه‌خۆشی فه‌قه‌رات له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووم و پێویستم به‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و له‌تواناشمدا نییه‌ بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى".

له‌ راپۆرته‌ پزیشكییه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات ته‌نیا كه‌ریم ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و چاره‌سه‌ر بكرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانىَ له‌سه‌ر جێگا بجووڵێ و له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتووه‌.

شایانى باسه‌ ته‌نیا كه‌ریم سالاَنێكى زۆره‌ خه‌ریكى كارى هونه‌رییه‌و له‌م رووه‌شه‌وه‌ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر چه‌ندین كارى كردووه‌.
Top