فیلمی ئاوس له فیستیڤاڵێكی سینه‌مایی مه‌غریبی
"ئاوس" ماوه‌كه‌ی 13:35 خوله‌كه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران عومه‌ر چاوشین، شه‌یما جاف، سه‌میعه محه‌مه‌د و رێباز جاف، وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارن.
پێشڕه‌و نه‌به‌رد كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامداوه‌و مارتن بۆتانی كاری مۆنتاژی بۆ كردووه.
ئه‌م فیلمه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداره.
شێرزاد هیدایه‌ت له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ئه‌م كورته فیلمه‌م باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، به تایبه‌تی له گونده‌كان كه چۆن بۆ مه‌سه‌له‌ی ناموس كچێكی بێ گوناهـ ده‌كوژن، گوایه له به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی نا شه‌رعییه‌وه سكی پڕه، دوای كوشتنی له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌كه‌وێت نه‌خۆشی كرمی توره‌كه‌ی ئاوی له سكیدا گه‌وره بووه".
گوتیشی "دڵخۆشم به‌و كورته فیلمه‌م وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان و عێراق له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی عه‌ره‌بی له مه‌غریب به‌شدارم".
ئه‌م كورته فیلمه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێره‌و به‌شداری له فیستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی له هه‌ولێر كردووه.