نالی و هونه‌ره‌ میللییه‌كان به‌ره‌و كرواتیا

نالی و هونه‌ره‌ میللییه‌كان به‌ره‌و كرواتیا
بۆ به‌شداریكردن له‌ فیستیڤاڵی زاگریبی نێوده‌وڵه‌تی، گرووپی موزیكی نالی و تیپی هونه‌ره‌ میللییه‌كانی كورد، به‌ره‌و كرواتیا به‌ڕێكه‌وتن.

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی گرووپی موزیكی نالی سه‌فین ساڵح و به‌ڕێوه‌به‌رو راهێنه‌ری تیپی هونه‌ره‌میللیه‌كانی كورد له‌ سلێمانی عه‌بدولعه‌زیز مه‌جید، باسیان له‌ چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان له‌و فیستیڤاڵه‌ كرد.

ساڵح گوتی "ئێمه‌ وه‌كوو گرووپی موزیكی نالی، دووه‌م ساڵه‌ له‌و فیستیڤاڵه‌داا به‌شدارده‌بین، ئه‌مساڵیش به‌ هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ره‌كی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌و فیستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بین".

دواتر عه‌بدولعه‌زیز مه‌جید گوتی "ئه‌وان وه‌ك تیپی هونه‌ره‌میللییه‌كانی كورد له‌ كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییان كردووه‌، به‌لاَم یه‌كه‌مجاره‌ له‌و فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی و فۆلكلۆری كوردییان ئاماده‌كردووه‌".

مه‌جید هیواشی خواست بتوانن كلتووری كوردی به‌ وڵاتانی جیهان ئاشنا بكه‌ن.

دواتر تیپی هونه‌ره‌میللیه‌كانی كورد له‌ سلێمانی، به‌ هاوكاری گرووپی موزیكی نالی، چه‌ند تابلۆیه‌كیی هونه‌ریان پێشكه‌شكرد.

ئه‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14 ته‌مموز/ یۆلیۆ 2011، له‌ هۆڵی شیراتۆن به‌رِێوه‌چوو.
Top