هۆزانڤانی ناودار ئەدیب چەلكی كە كاری لەگەڵ چەندین هونەرمەندی كورد كردووە لەوانە حەسەن شەریف و زەكەریا و چەندانی دیكە، بەڵام ئەو جێی سەرنجە ئەو تێكستانەی كە لەلایەن زەكەریاوە كراونەتە گۆرانی سەركەوتوو بوون، دەربارەی پێوەندی نێوان خۆی و زەكەریا دەڵێ: پێوەندی من و زەكەریا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2000 ئەو كات لەسەر نووسینی چەند تێكستێك رێككەوتین، لە ئەلبوومی(رۆژگار/ 2002) دوو تێكستی منی تێدا بوو و لە ئەلبوومی (تێلیناز/2004)یش چوار تێكستی منی تێدا بوو و زۆریش سەركەوتوو بوو لەم كارانەداK بەتایبەتی لە ئەلبوومی (تێلیناز)، گۆرانی (تێلیناز) و سروودا (كوردستان) بەڵگەی ئەم سەركەوتنەون، هەروەها ئەدیب چەلكی دەڵێ: بەپێی گۆڤارێكی ئابووری جیهانی كە لە ماڵپەری ( ئاڤێستا كوردی) سێ ملیۆن و نیو دانە ئەلبوومی(تێلیناز) فرۆشراوە.
ئەدیب دەڵێ: پێوەندی من و زەكەریا هەتا ئێستاش بەردەوامە، هونەرمەندێكی هێژا و بەرز و هونەردۆستە، هونەرمەندێكی لێهاتوو و شارەزایی موزیكە، زۆر بە شارەزایی و پسپۆری موزیكی گۆرانییەكانی دابەش دەكات كە ئەمەش یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی هونەری زەكەریا، خاڵی دووەم نەبرە و تامێكی تایبەت و ناسكی هەیەو لە دەنگی زەكەریادا كە ستایلێكی تایبەتی خۆی هەیە، بەكورتی زەكەریا حەز لە هونەری خۆی دەكات و گرنگییەكی زۆر بە گۆرانییەكانی خۆی دەدات بۆیە بە سنگێكی فراوانەوە گۆرانییەكانی دابەش دەكات.