جۆهانسۆن بە رەسمی تەڵاقدراوە
چەند ماڵپەڕێكی ئەمەریكی رایانگەیاند كە كاروباری جیابوونەوە وتەڵاقدان لە دادگایەكی باڵای لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدران و هەردوو لا رێككەوتوون لەسەر دابەشكردنی سەروەت و سامانەكانیان بەشێوەیەكی یەكسانی، لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە هەردوو لا رایانگەیاند كە رینۆلدز داوای جیابوونەوەی كردووە لە هەمان كاتدا جۆهانسۆن هەمان داوای هەبوو، هۆی تێكچوونی پێوەندی نێوانیان بەهۆی گرنگییدانی هەریەكیان بە كاروباری تایبەتی خۆیەوە بووە بەجۆرێك كەسیان ئاگایان لە ئەویتر نەبوو.