بۆ یەكەم جار تایلۆر ئاهەنگێكی خۆی دواخست

بۆ یەكەم جار تایلۆر  ئاهەنگێكی خۆی دواخست
كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی ناچار بوو ئاهەنگێكی تایبەتی خۆی دوا بخات ئەوەش بە هی تووشبوونی بە نەخۆشییەكی نادیار كە تا ئێستا ئاشكرا نییە.
ماڵپەڕی ( سی ئێم تی) ی ئەمریكی لەمبارەیەوە بڵاویكردەوە بڕیار وابوو ئاهەنگەكە لە لویزفیل لە كنتاكی ئەنجام بدرێت، بەڵام ئاهەنگەكە دواخرا، ئەمەش یەكەم جارە لە ژیانی هونەری خۆیدا، سویفت ئاهەنگێكی خۆی بەهۆی نەخۆشییەوە دوا بخات، ماڵپەڕكە ئەوەشی راگەیاند كەلەسەر داوای پزیشكان و لەبەر ناجێگیر بوونی باری تەندروستی سویفت ناچار بوو ئاهەنگەكە دوا بخات، هەر بۆیەش زۆر داوای لێبوردنی لە جەماوەری ئامادەبووی ئاهەنگەكە كرد، بەڵام بەڵێنی ئەوەی پێدان كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە ئاهەنگی گەورەتر و خۆشتر قەرەبوویان بۆ دەكاتەوە، تایلۆر یەكەمجارە، تووشی ئەم هەڵوێستە دەبێتەوە هەستی بە ناڕەحەتییەكی زۆر كرد و ئەگەر لەبەر رێنمایی پزیشكەكان نەبوایە، ئەوا بەو بارودۆخەشەوە ئامادە بوو گۆرانی بڵێ.
Top