یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان له‌ رانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان له‌ رانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌ نمایشی 21 كورته‌ فیلم له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی لاوی كوردستان، یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه‌ له‌ دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌روه‌ی پێشبڕكێی كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژانی 12 تا 15ی جوونی 2011 له‌ هۆڵی 5ی ئازار له‌ شاری رانیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ پێی ڕاپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌، یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌ به‌ چاودێری قائیم مقامییه‌تی قه‌زای رانیه‌، و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هونه‌ری سینه‌ما، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵانی رانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا 21 كورته‌ فیلمی له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی لاوی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێران نمایش ده‌كرێن.

ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌ بریتین له‌: تاهیر عه‌بدوڵڵا ـ دیپڵۆم له‌ هونه‌ری نواندن و شاره‌زا له‌ بواری منداڵان، ته‌ها كه‌ریمی ـ ده‌رچووی به‌كالۆریۆسی ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل"، گۆنه‌ حه‌مه‌ ساڵح ـ دیپڵۆم له‌ بواری ئه‌كته‌ری و ئه‌كته‌ر له‌ بواری فیلمسازیدا، سۆسه‌ن سومه‌ر ـ دیپڵۆم له‌ بواری هونه‌ری و چالاكڤانی بواری هونه‌ری منداڵان و سه‌لار فه‌تاح ـ به‌كالۆریۆس له‌ كۆمه‌ڵناسی و ده‌رهێنه‌ر له‌ بواری فیلمسازی.

12 كورته‌ فیلمی چیرۆكی له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستانی ئێران كه‌ له‌ یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌ نمایش ده‌كرێن، بریتین له‌: كورته‌ فیلمه‌كانی "له‌ خولیای قوتابخانه‌" له‌ ده‌رهێنانی بیژه‌ن زه‌مان پیرا به‌ ماوه‌ی 11 خوله‌ك، "هێلانه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رد" له‌ ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی به‌ ماوه‌ی 17 خوله‌ك، "كوڕه‌ جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته‌ پاشا" له‌ ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی به‌ ماوه‌ی 10 خوله‌ك، "زه‌وی فۆتبۆڵ" له‌ ده‌رهێنانی جه‌لال نه‌سیری هانیس به‌ ماوه‌ی 14 خوله‌ك، "هه‌وری" له‌ ده‌رهێنانی ئه‌كبه‌ر شه‌هبازی به‌ ماوه‌ی 25 خوله‌ك، "چنینی به‌ر به‌یان" له‌ ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری به‌ ماوه‌ی 14 خوله‌ك، "بێده‌نگی تاڵاوه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد به‌ ماوه‌ی 6 خوله‌ك، "سۆنه‌كه‌ی من" له‌ ده‌رهێنانی زانیار ته‌هماسبی به‌ ماوه‌ی 8 خوله‌ك، "گوڵ" له‌ ده‌رهێنانی ئه‌سكه‌نده‌ر فه‌تحوڵڵاهی به‌ ماوه‌ی 28 خوله‌ك، "ته‌نگاو" له‌ ده‌رهێنانی لاوان حوسێنی به‌ ماوه‌ی 14 خوله‌ك، "ماڵی خه‌یاڵاویی" له‌ ده‌رهێنانی ئه‌هوورا زه‌مان پیرا به‌ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و "هه‌نار میوه‌ی به‌هه‌شت" له‌ ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری به‌ ماوه‌ی 15 خوله‌ك.

هه‌روه‌ها 9 كورته‌ فیلمی چیرۆكی له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، برْتْن له‌: كورته‌ فیلمه‌كانی "بێكه‌س" له‌ ده‌رهێنانی كارزان قادر به‌ ماوه‌ی 30 خوله‌ك، "له‌وپه‌ڕی به‌هره‌كان شارێك هه‌یه‌" له‌ ده‌رهێنانی هێمن باجه‌ڵانی و ئه‌وین به‌جه‌ڵانی به‌ ماوه‌ی 18 خوله‌ك، "فرۆكه‌ی ڕه‌ش و سپی" له‌ ده‌رهێنانی حوسێن زێڕین به‌ ماوه‌ی 7 خوله‌ك، "مناڵان و پاسكڵ" له‌ ده‌رهێنانی مه‌زه‌ن مێهدی شێره‌به‌یانی به‌ ماوه‌ی 15 خوله‌ك، "به‌ په‌نجه‌كانم ده‌خوێنم" له‌ ده‌رهێنانی سه‌روه‌ر مه‌مه‌د ئه‌مین به‌ ماوه‌ی 6 خوله‌ك، "هه‌موو رۆژێك بۆ ئه‌گریم" له‌ ده‌رهێنانی شوان زانا حه‌مه‌ غه‌ریب به‌ ماوه‌ی 7 خوله‌ك، "گوێز" له‌ ده‌رهێنانی سۆران ئیبراهیم به‌ ماوه‌ی 8 خوله‌ك، "راز" له‌ ده‌رهێنانی سه‌هه‌ند سه‌رو به‌ ماوه‌ی 22 خوله‌ك و "كاوه‌ ده‌فڕێت" له‌ ده‌رهێنانی محێدین ره‌زا حه‌مه‌ ئالان به‌ ماوه‌ی 9 خوله‌ك.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌ بریتین له‌: ئازاد سه‌وزه‌ ـ به‌ڕێوه‌به‌ری فیستیڤاڵ، ئه‌كره‌م حه‌مه‌د ئه‌مین سومه‌ر، گۆنا حه‌مه‌ ساڵح، سه‌وسه‌ن سومه‌ر نووره‌، فیریاد عه‌بدولڕه‌حمه‌ن، كامران نووری و رێبوار حه‌مه‌ هه‌ورامی.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌ بریتین له‌: "ئومێد محه‌مه‌د، كاوه‌ عه‌بدوڵڕه‌حمان، سه‌روه‌ر محێدین ئه‌مین، مه‌نسوور جیهانی و سه‌فین ئیسماعیل.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بریتین له‌: كاوه‌ عه‌بدوڵڵا، رێبوار هه‌ورامی، حه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵح، محێدین ره‌زا حه‌مه‌ ئالان و كه‌ریمۆك.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه‌.
Top