رۆژداش لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە توركیا بەشدارە
رۆژدا دەربارەی كار و چالاكییەكانی بە گۆڤاری گوڵانی رایگەیاند: ماوەیەك بەر لە ئێستا ئەلبوومێكی نوێم بەناوی (رۆژدا هات) بڵاوكرایەوە كە چەندین گۆرانی نوێ و فۆلكلۆری لەخۆ دەگرت، سوپاس بۆ خوا لە ئەلبوومەكە رازیم و جەماوەریش پێشوازییەكی باشی لێكرد، هەرچەندە من خۆم چاوەڕێی ئەوەم دەكرد، چونكە ئەرك و ماندوبوونێكی زۆرم كێشا تاكو ئەو ئەلبوومەم پێشكەش بە جەماوەر كرد، ئێستاش خۆم ئامادە دەكەم بۆ كلیپكردنی چەند گۆرانییەكی ئەو ئەلبوومە دوای ئەوەی هەڵیاندەبژێرم، دەربارەی هەڵبژاردنەكانی توركیاش رۆژدا گوتی: ئێستا من و چەند هونەرمەندێكی دیكەی كورد خەریكی بەشداری كردنین لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین دەنگ بۆ پاڵێوراوە كوردەكان كۆبكەینەوە و دەنگی شیاو بەدەست بهێنن لەم هەڵبژاردنەدا.