لاوێكی كورد ئامێرێكی سینەمایی دروست دەكات
هەر لەبەر ئەوە هەوڵیدا ئامێرێكی دروستكردنی دوكەڵ و تەم ومژ دروست بكات كە یەكێكە لە پێداویستییە گرنگەكان فیلم كە تا ئێستا لە كوردستان نییە و ئەگەر هەشبێت كۆمپانیاكانی لە دەرەوە دەیهێنن و دوای تەواو بوونی فیلمەكە دەیگەڕێننەوە، هەژار دەربارەی ئەم داهێنانەی دەڵێ: كەرەستەی خۆماڵیم بەكارهێناوە بۆ درووستكردنی ئەم ئامێرە و بەكارهێنانیشی ئاسانترە لەو ئامێرانەی لە دەرەوە دەهێنرێن و دەتوانم بە رێگایە ئەم ئامێرەوە هەر كاتێك بمەوێ تەم و مژی دروست بكەم ئەمەش هاوكاریەكی باشی دەرهێنەران دەكات، چونكە هەموو كاتێك تەمی سروشتی پەیدا نابێت بۆ ئەوەی دەرهێنەران سوودی لێ وەربگرن.