ئەساڵە دژی توندوتیژی گۆرانی دەڵێ
ئاهەنگەكە بە سەرپەرشتی دەزگایەكی خێرخوازی تایبەت بوو بۆ بەرگری كردن لە مافی ئافرەتان بەتایبەتی ئەوانەی لە ماڵەكانی خۆیان دووچاری توندوتیژی دەبنەوە و داهاتی ئەو ئاهەنگەش بۆ ژمارەیەك ئافرەت بوو كە لەلایەن كەسوكارەكانییانەوە رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە و ئێستا ناتوانن لە ماڵی خۆیان بژین، ئەساڵە لەو ئاهەنگەدا داوای لە هەموو هونەرمەند و رۆشنبیر و نووسەران كرد كە ئەوانیش بەرگری لە كێشەیەكی مرۆڤایەتی لەو جۆرە بكەنەوە و بە ئەركێكی مرۆڤایەتی سەر شانی هەموویانی بزانن.