«وتاری شا» گرنگترین خەڵاتەكانی ئۆسكار بەدەست دەهێنێت

«وتاری شا» گرنگترین خەڵاتەكانی ئۆسكار بەدەست دەهێنێت
وەك نەریتێكی ساڵانە، ئەستێرە و هونەرمەندانی هۆلیوود بەجل و بەرگە رەنگین و كەشخەكانیانەوە، لە هۆڵی كۆداك لەشاری لۆس ئەنجلوس كۆبوونەوە، بۆ بەشداریكردن لە گرنگترین ئاهەنگی سینەمایی. هەر لە دەرگاوە فەرشی سوریان بۆ راخرا بوو بەوهیوایەی ئاهەنگی هەشتاو سێیەمینی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەجوانترین شێواز بەڕێوە بچێت.

ئا: عەبدووڵڵا عومەر


فیلمی درامی بەریتانی وتاری شا (The King>s Speech) پێشەنگی فیلمەكان بوو كە زۆرترین خەڵاتەكانی بەدەستهێنا، ئەمەش بەخەڵاتەكانی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەكتەری پاڵەوانی یەكەم، كەكۆی دەكاتە چوار دانە لە گرنگترین دوانزە خەڵاتەكانی ئۆسكار.

خەڵاتی ئۆسكار، ناوە راسییەكەی خەڵاتی ئەكادیمیایە «Academy Award» ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن «ئەكادیمیای هونەر و زانستی سینەما» دەبەخشرێت كە بە گەورەترین خەڵاتی سینەمایی دەژمێردرێت لەئەمەریكا، تەنانەت هەندێك لەپسپۆڕانی سینەما پێیان وایە لە هەموو جیهان پلە یەكە.

ئەكادیمیای هونەر و زانستی سینەما، ئەكادیمیایەكی تەشریفییە، نەك زانستی، لەساڵی 1927ز لەشاری كالیفۆڕنیا دامەزراوە، زیاتر لە 6000ئەندامی هەیە، ئەو لێژنەیەی هەڵسەنگاندی فیلمەكان دەكات لە 5816 پسپۆڕ پێكهاتووە، كەبریتین لە ئەكتەری سنەمایی و دەرهێنەر و رەخنەگر.

«ئۆسكار» ناوی هەرە بڵاوی ئەو خەڵاتەیە، ئەم ناوەش لەوە هاتووە، كەوا گوایە خانمە «مارگرێت گرێب» كە بەرپرسێكی ئەكادیمیای هونەر بووە كاتێك بۆ یەكەمجار پەیكەری خەڵاتەكەی بینیوە ساڵی 1928 پێی وابووە لە مامە ئۆسكاری ئەچێت، و ئیتر لەو رۆژەوە ئەمە بووە ناوی ئەم خەڵاتە.
بەچەند گرتەیەكی كۆمیدی كە لەگرنگترین فیلمەكانی ساڵدا دەرهێنرابوون، ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەكانی ئۆسكار دەستی پێكرد. هەردوو ئەكتەری بەناوبانگ جیمس فرانكۆ و، ئانن هاساوای پێشكەشكاری سەرەكی خەڵاتەكە بوون.

فیلمی وتاری پاشا كە بۆ 12 خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراو بوو، توانی تەنیا چواریان بەدەست بهێنێت، گرنگترینیان خەڵاتی باشترین فیلم بوو كە ململانێیەكی بەهێز هەبوو لەنێوان ئەو فیلمە ئەم فیلمانەی ناویان دێ:
The Social Network، True Grit، Black Swan، The Fighter، Inception، The Kids Are Alright، 127 Hours، Winter>s Bone هەروەها فیلمی ئەنیمەیشن Toy Story 3 كە پاڵێوراوو بوو بۆ بەدەستهێنانی باشترین فیلم و باشترین فیلمی ئەنیمەیشن توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بەدەست بهێنێت.

ئەكادیمیا بۆ باشترین ئەكتەر لەخانمان ناتالی بۆرتمان-ی هەڵبژارد، ئەمەش بەرۆلی سەرەكی لە فیلمی Black Swan بەم فیلمەش ناوبانگی ناتالی زۆر بەرز كردووە و، توانی سەركەوێ بەسەر هەریەك لە ئەنیت بینج، نیكۆڵ كیدمان، میشێل ولیامز، و جێنیفەر لۆرانس.
هەروەك پێشتر باسمان كرد باشترین ئەكتەری پیاو درا بە پاڵەوانی فیلمی وتاری شا ئەویش هونەرمەند كۆڵین فێرت بوو، كە بە لای چاودێرانەوە ئەمە شتێكی چاوەڕوانكراو بوو، ئەم خەڵاتەش واتە سەركەوتنی بەسەر هەریەك لە جیسی ئیزنبێرگ، جیف بریدیج، خافیێر باردم هەروەها جێمس فرانكۆ.

تۆم هۆبر كە فیلمی وتاری شای دەرهێنابوو توانی ئۆسكاری باشترین دەرهێنەر بەدەست بێنێت كە ئەمەش بەرای زۆرێك لە چاودێران جێی سەرسوڕمان بوو، چونكە پێیان وابوو كە دەبێت دەرهێنەر دافید فینشەر كە فیلمی The Social Networ دەرهێناوە ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
شایەنی گوتنە ئۆسكار، بریتییە لە پەیكەرێك كە بە مس دروستكراوە، وبەزێر بەرگ پۆش كراوە. درێژییەكەی 34سم وكێشەكەی 3،85كگمە، و بریتیە لە سوارچاكێك بەپێوە لەسەر بەكرەیەكی فیلم راوەستاوە، وشمشێرێكی بەدەستەوەیە.

ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو خەڵاتەكانە:
باشترین فیلم «The King>s Speech»
باشترین ئەكتەر: كولین فیرپ لە فیلمی «The King>s Speech»
باشترین ئەكتەری ئافرەت: ناتالی بورتمان لە فیلمی «Black Swan»
باشترین پالأەوانی دووەم:كریستیان بیل لە فیلمی «The Fighter»
باشترین پاڵەوانی دووەم لە ئافرەتان:میلیسا لیو «The Fighter»
باشترین دەرهێنەر:توم هوبر «The King>s Speech»
أفچل سیناریو «The King>s Speech»
باشترین سیناریۆ كەلە بەرهەمێكی ئەدەبی وەرگیرابێت»The Social Network»
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن»Toy Story 3»
باشترین فیلمی بیانی فیلمی دانیماركی»In a Better World»
باشترین وێنەی سینەمایی»Inception»
باشترین مۆنتاج»The Social Network»
باشترین دەرهێنانی هونەری»Alice in Wonderland»
باشترین شێوازی جلوبەرگ «Alice in Wonderland»
باشترین ماكیاژ»The Wolfman»
باشترین مۆسیقا كە بۆ فیلم ئامادەكرابێت: ترنت ریزنور و ئەتیكوس روز لە فیلمی «The Social Network»
باشترین گۆرانی كە بۆ فیلم ئامادە كرابێت، گۆرانی»We Belong Together» لە فیلمی «Toy Story 3»
باشترین تێكەڵ كردنی دەنگ»Inception»
باشترین مۆنتاژی دەنگ»Inception»
باشترین كارلێكراوی وێنەیی»Inception»
باشترین فیلمی دۆكۆمێنتی»Inside Job»
باشترین فیلمی دۆكۆمێنتی كورت»Strangers No More»
باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی كورت»The Lost Thing»
باشترین كورتە فیلم «God of Love»
Top