هیلاری سوانك: هەژاریی یادگاری تاڵی بۆ جێهێشتووم

هیلاری سوانك: هەژاریی یادگاری تاڵی بۆ جێهێشتووم
خانمە ئەكتەری ئەمریكی هیلاری سوانك كە دوو جار خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێناوە رایگەیاند كەوا ژیانی منداڵییەتی پڕە لە یادگاری تاڵ و ناخۆش كە هەمیشە لە خەیاڵیدا دەمێنێتەوە و زەحمەتە بە ئاسانی بتوانێت لە یادیان بكات، هیلاری لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (فۆگ) زیاتر وتی: زۆر لە دایك و باوكان رێگەیان نەدەدا منداڵەكانیان یاریم لەگەڵدا بكەن، تەنیا لەبەر ئەوەی من لە خانەوادەیەكی هەژار و سادە بووم، بۆیە منیش هەمیشە لەم واقیعە تاڵە رام دەكرد بۆ جیهانێكی خەیاڵی وەك ئەوەی لە فیلمەكاندا هەیە و پاڵەوانی فیلمەكان دەبوون بە هاوڕێی ئەوانەی زۆر بە باشی لە هەستی زوڵم دەگەیشتن، بۆیە ئێستاش من شەیدای ئەم جۆرە فیلمانەم.
دەربارەی ژیانی ئێستا و دەوڵەمەند بوونیشی دەڵێ: تا ئێستا بە تەواوی باوەڕ ناكەم كە بوومەتە بەشێك لەم جیهانە، بۆیە ناكرێ هەموو كاتێك باس لەو بابەتە بكەم و بگریم، چونكە ئەمە شتێكە لە خەیاڵەوە نزیكە.
Top