له‌سه‌ر بانگهێشتى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى هه‌رێمى جنێف، تیپى مۆسیقاى فۆلكلۆرى هه‌ولێر سه‌ردانى سویسرا ده‌كات

له‌سه‌ر بانگهێشتى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى هه‌رێمى جنێف، تیپى مۆسیقاى فۆلكلۆرى هه‌ولێر سه‌ردانى سویسرا ده‌كات
تیپى مۆسیقاى فۆلكلۆرى هه‌ولێرى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى رۆشنبیرى و هونه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ سه‌ر بانگهێشتى به‌رِێز پاتریس میوگنى وه‌زیرى رۆشنبیرى هه‌رێمى جنێف، سه‌ردانى ولاَتى كۆنفیدراڵى سویسرا ده‌كات بۆ سازدانى دوو كۆنسێرت له‌ رۆژانى 17 و 18 مانگى ئادار، یه‌كه‌میان له‌ شارى جنێف ودووه‌میان له‌ شارى ئه‌نێماسێى فه‌ره‌نسى. تیپى مۆسیقاى فۆلكلۆرى هه‌ولێر كه‌ هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د سه‌رپرشتى ده‌كات و له‌ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى خاوه‌ن ئه‌زموون و لاو پێكهاتووه‌، له‌م گه‌شته‌دا به‌ ئامێرى ره‌سه‌نى كوردى ئاواز وگۆرانى فۆلكلۆرى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان و هونه‌ر دۆستانى كورد و سویسرى و فه‌ره‌نسى ده‌كات. ئامانجى ئه‌م گه‌شته‌، كه‌ به‌رِێز د. شه‌ماڵ حه‌وێزى ب. گشتیى رۆشنبیرى وهونه‌رى هه‌ولێر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، وێرِاى ناساندنى هاولاَتیانى ئه‌و شارانه‌یه‌ به‌ ئاواز وگۆرانى فۆلكلۆرى كوردى ، ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیر ولایه‌نى به‌رپرسى رۆشنبیرى و هونه‌رى سویسرى ئه‌نجام ده‌دات بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ هونه‌ریی ورۆشنبیرییه‌كان له‌ نێوان گه‌لانى كوردستان و سویسرا دا.
یه‌كه‌م كۆنسێرت له‌ شارى جنێف رۆژى 17/3/2011 كات ژمێر 8 - ئێواره‌ له‌ هۆڵى ئه‌لهه‌مبرا له‌ شارى جنێف ساز ده‌كرێت .
دووه‌م كۆنسێرت كات 8:30 ئێواره‌ى رۆژى 18/3/2011 له‌ شارى ئه‌نێماسێى فه‌ره‌نسى ساز ده‌كرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوورى سویسرا و فه‌ره‌نسا.


راگه‌یاندنی:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر
Top