سیزار جاف : تاسەر ئێسقان ئاشق بووم

سیزار جاف :  تاسەر ئێسقان ئاشق بووم
سیزار جاف نیشتەجێی هۆڵەندایە لە ساڵی 2004 یەكەم گۆرانی خۆی تۆماركردووە تاكوئێستاش هەر بەردەوامە تاكو ئێستا 28 گۆرانی هەیە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت .هەروەها خاوەنی 8 كلیپە و ئێستاش خەریكی 2 كلیپی ترە .

سیزار لەبارەی دوایین كارەكانی خۆی وتی « ئێستا خەریكی كلیپ كردنی دوو گۆرانی نوێم هەروەها لەگەڵ هونەرمەند «سۆران سەفیر « لەكلیپێكی ئەو بەشداریم كردوە وەكو ئەكتەر ئێستا كلیپێك لەژێر تەواو بووندایە لەویش وەكو ئەكتەر بەشداریم كردوە، بەڵام ئامێری كەمانج ئەژەنم .هەروەها ڕۆژانە خەریكی كارو باری ستۆدیۆم لەهۆڵەندە كە یارمەتی دەری بەرێوەبەری ستۆدیۆی «یاد میدیەم» كە كاری كلیپ كردن و تۆماركردنی گۆرانی بۆ گۆرانیبێژانی كوردو فارس ئەوروپی دەكن .

سیزار هەروەها دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی و دەڵێت «پەشیمانم بووم لەژیانمدا كەتاسەر ئێسقان ئاشق بووم بەڵام ناوی ئەم ئاشقە بوو بە بێوەفا بۆیە منیش پەشیمان بووم لەم ئاشقە .
Top