خانووەكەی جنێڤەر بە 42 ملیۆن دۆلارە

خانووەكەی جنێڤەر بە 42 ملیۆن دۆلارە
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی جنێڤەر ئەنیستۆن بڕیاریداوە خانووەكەی كە دەكەوێتە بێڤرلی هیلز بفرۆشێت و داوای بڕی 42 ملیۆن دۆلار دەكات، ماڵپەڕی (بیبۆل)ی ئەمریكی لە چەند سەرچاوەیەكی كەرتی خانووبەرەی ئەمریكی رایگەیاند جنێڤەر بڕیاریداوە خانووەكەی بفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا بە رەسمی نەخراوەتە مەزادەوە و تەنیا كەسانی بژاردە بۆیان هەیە بچنە نێو خانووەكەیەوە.
خانووەكەش لە یەك نهۆم پێكدێت و لە ساڵی 1970 دروستكراوە و دەكەوێتە ناوچەیەكی بەرز لە بیڤرلی هێلز، بەڵام جنێڤەر پێش ماوەیەك رایگەیاند بوو كە دەیەوێ ژیانێكی ئاسوودە بژیت و بە ماڵپەڕی (بیبۆل)ی راگەیاند: پێویستە لەمەودوا بەشێوەیەكی سادە بژیم بۆیە خانووەكەم دەفرۆشم و دەمەوێ لە لۆس ئەنجلۆس دوور بكەومەوە و لە شوێنێكی بچووكی نیویۆرك بژیم.
Top