هاوسەری ساركۆزی چوارەم ئەلبوومی بڵاو دەكاتەوە

هاوسەری ساركۆزی چوارەم ئەلبوومی بڵاو دەكاتەوە
كارلا بۆرنی هاوسەری سەرۆكی فەرەنسا خۆی ئامادە دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چوارەم ئەلبوومی خۆی. پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە كارل ئەم ئەلبوومەی لە ستۆدیۆیەكی لۆس ئەنجلۆس تۆمار دەكات، بەڵام بەڕێوەبەری كارەكانی كارلا رایگەیاند كە بەرهەمەكەی لە پاریس تۆمار دەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا كاتی بڵاوكردنەوەی دیاری نەكراوە.
شایەنی گوتنە كارلا كە پێشتر نمایشكاری جلوبەرگ بووە لە ساڵی 2002 دەستی بە كاری هونەری كردووە بە ئەلبوومی (یەكێكیان پێی گوتم) و ئەو كات سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا لەلایەن جەماوەر و رەخنەگرانەوە و 1.2 ملیۆن دانەی لەفەرەنسا و 800 هەزاریشی لە دەرەوەی فەرەنسا فرۆشران.
Top