بەرهەمەكەی زیاد ئەسعەد بەچی گەیشت؟

بەرهەمەكەی زیاد ئەسعەد  بەچی گەیشت؟
ماوەیەك بەر لە ئێستا هونەرمەند زیاد ئەسعەد دڵی جەماوەر و هەوادارنی خۆی خۆش كرد بەوەی كە سەرقاڵی بەرهەمێكی نوێیە و كارەكانی قۆناغێكی باشیان بڕیوە.
هەر بۆ ئەم مەبەستە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ساز كرا، كە خودی هونەرمەند زیاد ئەسعەد راستەوخۆ بە تەلەفۆن بەشداری تێدا كرد و موژدەی ئەوەی بە شەیدایانی دەنگی خۆی دا كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەم ئەلبوومە نوێیەی دوای چەندین ساڵ بێدەنگی بڵاودەبێتەوە و یەكێك دەبێت لە بەرهەمە جیاوازەكان بە بەراورد لەگەڵ كارەكانی پێشووتری، بەڵام ئەو كاتەی بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی دیاریكردبوو تێپەڕی، كەچی تا ئێستا هیچ شتێك بەدی ناكرێت كە ئەم بەرهەمە قۆناغێكی باشی بڕی بێت یاخود وادەیەكی دیاریكراو هەبێت بۆ بڵاوكردنەوەی و خۆش كردنی دڵی جەماوەر، بۆیە جەماوەر و ئێمەش مافی خۆمانە بپرسین ئەم بەرهەمە كەی دێتە بوون؟ ئایا هیچ ئاستەنگ و گرفتێكی وا هەیە كە تا ئێستا دوابكەوێت، چونكە ئەو كەسانەی كە هاوكاری هونەرمەند زیاد ئەسعەد دەكەن لەلایەنی تەكنیكی و راگەیاندندا كەسانی بە توانا و دڵسۆزن و جێی پەنجەیان دیارە.
Top