جۆلیا شاژنێكی شەڕخوازە لە بەرگێكی سپیدا

جۆلیا شاژنێكی شەڕخوازە لە بەرگێكی سپیدا
خانمە ئەكتەری بەناوبانگی هۆڵیۆد لە فیلمێكی نوێدا رۆڵی شاژنێكی شەڕخواز و بەد دەبینێت دەربارەی كەسایەتییەكی خەیاڵی بەناوی (سپییەتی بەفر)، لەم بارەیەوە رۆژنامەی (إنترتاینمنت ویكلی)ی ئەمریكی هەواڵەكەی پشت راستكردەوە.

كۆمپانیای (ریلاتیفتی) گرنگییەكی زۆر بە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەدات كە بڕیار وایە لە مانگی نیسانی داهاتوودا دەست پێبكات، لەم بارەیەوە راین كاڤانۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی ئیدارەی (ریلاتیفتی) رایگەیاند: ئێمە جۆلیامان هەڵبژاردووە، چونكە بە ئەفسانەیەكی دەزانین و دڵنیاین كە بە شێوازی تایبەتی خۆی رۆڵەكە دەبینێت و تێیدا سەركەوتوو دەبێت. شایەنی گوتنە فیلمێكی دیكە بەناوی (سپییەتی بەفر و راوچی) لە قۆناغی ئامادەكاریدایە بۆ وێنەگرتن و چاوەڕوان دەكرێت كریستین ستیوارت رۆڵی (بەفری سپی) تێدا ببینێت و چارلز تیرۆن رۆڵی شاژنە شەڕخوازەكە دەبینێت.
Top