نارینا كوردی خۆشحاڵە بە كلیپی (ناز مەكە)
نارینا هەروەها وتی: بە نیازم بۆ جەژنی نەورۆز كلیپێكی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بڵاو بكەمەوە ئەمە جگە لەوەی بەرهەمێكم ئامادەیە كە لە توركیا كاری بۆ كراوە، سەبارەت بە گۆرانی(ناز مەكە) كە دیۆیەك بوو لەگەڵ هونەرمەند عەزیز وەیسی نارینا گوتی: من زۆر لەو كلیپە رازیم و پێموایە زۆریش سەركەوتوو بوو، چونكە هونەرمەند عەزیز وەیسی یەكێكە لە هونەرمەندە بەڕێز و خۆشەویستەكان لای جەماوەر بۆیە من زۆر لەو گۆرانییە رازی بووم.