رەهف نازناوی شاجوان لە سەرۆكایەتی لوبنان كەمتر نییە

رەهف نازناوی شاجوان لە سەرۆكایەتی لوبنان كەمتر نییە
رەهف عەبدوڵڵا بە رێكەوت بەشداری لە پێشبڕكێی شاجوانی لوبنان كرد و قەت بە خەیاڵیدا نەدەهات كە بتوانێت نازناوەكە بەدەست بهێنێت، بەڵام نازناوەكەی بەدەستهێنا.

دەربارەی نازناوەكە دەڵێ: پێموایە نازناوی شاجوانی لوبنان پەیامێكی نیشتمانییە كە چوارچێوەی جوانی دەبەزێنێت و رێگا خۆشكەرە بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر لەسەر هەموو ئاستەكان، بۆ منیش چێژ و خۆشیەكی تایبەتی هەیە، چونكە من تەنانەت بە خەونیش بیرم لەم نازناوە نەدەكردەوە و پێموایە دەتوانم لەرێگای ئەم نازناوە ناوی وڵاتەكەم بەرز بكەمەوە و خزمەتێكی زۆریشی پێ بگەیەنم لە كۆڕ و كۆبوونەوە جیهانییەكاندا و جوانییەكەم دەخەمە خزمەتی وڵاتەكەمەوە، بە دڵنیاییەوە دەڵێم كاتێك سەردانی چەند وڵاتێكم كرد بۆم دەركەوت كە نازناوی شاجوانی لوبنان هیچ كەمتر نییە لە پۆستی سەرۆك كۆماری لوبنان.
Top