فیلمی شوێنێك بۆ یاری به‌شداری له سێ فیستیڤاڵی سینه‌مای جیهانی ده‌كات
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له سێ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم سینه‌مای جیهانی ده‌كات، له‌وانه: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پان ئاسیا" له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئالمائاتی" له پێته‌ختی وڵاتی كازاخستان و هه‌روه‌ها 39مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بێلگراد" له وڵاتی یۆگسلاڤیا.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" كاتژمێر 6ی ئێوارێ رۆژی دووشه‌مه 28ی فێبرییه و هه‌روه‌ها كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 1ی مارچ له به‌شی "پانۆرامای جیهانی" 39مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بێلگراد" نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان و له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له رۆژانی 25ی فێبرییه تا 6ی مارچی 2011 له شاری بێلگراد له وڵاتی یۆگسلاڤیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" هه‌روه‌ها كاتژمێر 30/7ی ئێوارێ هه‌ینی له به‌شی "سینه‌ما ئاپۆلۆ" Apollo Cinema له میانه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پان ئاسیا" Pan Asia له شاری له‌نده‌ن نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی كیشوه‌ری ئاسیا و له چه‌ندین به‌شی جیاوازدا، له‌وانه: به‌شی "ماڵی ئاسیا"، به‌شی "سینه‌ما ئاپۆلۆ"، به‌شی "كراوه‌ی نمایشی گالا"، به‌شی "سینه لۆمیره" و به‌شی "لاوه‌كی" له رۆژانی 2 تا 13ی مارچی 2011 له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.asiahouse.org/net/Documents/ah10109.pdf
http://www.fest.rs/2011/filmEn.php?id=217
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم".