رێكان ناخى مرۆڤ ده‌كاته كورته فیلم
له‌م كورته‌فیلمه‌دا كه هه‌ریه‌ك له"ئارى محه‌مه‌د ره‌شید، ئاریاس ئارى، لارا قادر" وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارن و ستافێكى ئه‌كادیمى له كاره‌كه به‌شدارن، له‌وانه"سلێمان ره‌حیمى، بارزان سنجاوى، ئاراس محه‌مه‌د، زه‌رده‌شت محه‌مه‌د، هێرش سه‌بری، داركۆ، رێناس به‌كر، محه‌مه‌د مه‌غدید، عه‌بدولخالق ره‌سول".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا رێكان ئه‌حمه‌د گوتى"وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زموونى خۆم له بوارى فیلمسازى و وه‌ك ستافێكى ئه‌كادیمى له‌م كورته فیلمه‌دا ده‌مانه‌وىَ ئیش له‌سه‌ر ناخى مرۆڤه‌كان بكه‌ین، تاكو مرۆڤه‌كان بتوانن له‌ناخه‌وه بژین، نه‌ك بایه‌خ به رواڵه‌ت بده‌ن و ناخیش فه‌رامۆش بكه‌ن".
رێكان گوتیشی"ئه‌م كورته‌فیلمه به سپۆنسه‌رى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رهه‌مدێ و زۆر سوپاسی ئومێد خۆشناو و روخۆش سه‌عید ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردم".
شایانى باسه رێكان ئه‌حمه‌د ده‌رچووى به‌شی شانۆی په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى هه‌ولێره‌و له چه‌ندین كارى شانۆیی به‌شداری كردووه و خاوه‌نى خه‌لاَتى باشترین شانۆكارى ساڵى رابردووه‌و له ئێستاشدا خوێندكارى به‌شی شانۆی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه.