هیوا سوعاد له ئه‌زموونێكى نوێی كۆمیدیدا
له‌م شانۆگه‌رییه‌دا هه‌ریه‌ك له "ئه‌یام ئه‌كره‌م- شه‌مۆ، عه‌لى ئه‌حمه‌د، نه‌وزاد ره‌مه‌زان، تارا عه‌بدولره‌حمان، نه‌شئه‌ت هه‌ولێری، سوهام حه‌سه‌ن" وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شدارن و له‌پاڵ نواندنیشدا گروپی شایی و هه‌ڵپه‌رِكێ و چه‌ند میوزیكژه‌نێك به‌شدارن.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا هیوا سوعادى ده‌رهێنه‌ر وتى"له نوێترین ئه‌زموونى شانۆیی خۆمدا سه‌رقاڵی پرۆڤه‌كردنم له شانۆییه‌كى كۆمیدی، كه باس له‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كات ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م دڵدارى و به‌یه‌كگه‌یشتنى عاشقه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ك چاوچنۆكى و قرچۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بۆ هه‌وڵدان به گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م ژیانى دڵداران"
هیوا سوعاد گوتیشی"به به‌شدارى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى كۆمیدی به ئه‌زموونى ئه‌م شاره له كه‌شێكى كۆمیدی تێكه‌ڵ به گۆرانى و هه‌ڵپه‌رِكێ پێشكه‌ش ده‌كرێ".
شایانى باسه پارساڵ له ئه‌زموونێكى دیكه‌ى كۆمیدیدا هیوا سوعاد شانۆگه‌رى شا هه‌ر شایه‌ى نمایشكرد و ماوه‌ى 7 رۆژ نمایشكراو بینه‌رێكى یه‌كجار زۆر كاره‌كه‌ى بینى.