سه‌رۆكى ناوه‌نده‌كان و یه‌كێتییه‌ پسپۆرِییه‌كان هه‌ڵبژێردران

سه‌رۆكى ناوه‌نده‌كان و یه‌كێتییه‌ پسپۆرِییه‌كان هه‌ڵبژێردران
راگه‌یاندنى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان

دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو دووه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان به‌رِێوه‌چوو، دواجار ستافی لقه‌كان و سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌ پسپۆرِییه‌كان هه‌ڵبژێردران.

به‌پێی راپۆرتى راگه‌یاندنى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌رۆكى لقه‌كانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و یه‌كێتییه‌ پسپۆرِییه‌كان هه‌ڵبژێردران.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ "هیوا سوعاد- سه‌رۆكى لقی هه‌ولێر، نه‌جم هۆگر- سه‌رۆكى لقی سلێمانی، زیاد عابد- سه‌رۆكى لقی دهۆك، چالاك سدیق- سه‌رۆكى لقی كه‌ركووك"ى سه‌ندیكاكه‌ن و به‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى سه‌ندیكا به‌ ئاماده‌بوونى دادوه‌ر به‌رِێوه‌چوو.

دواى هه‌ڵبژاردنى ستافی لقه‌كانیش، سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌ پسپۆرِییه‌كان هه‌ڵبژێردران، كه‌ بریتین له‌"مه‌سعود عارف- سه‌رۆكى یه‌كێتى فیلمسازانى كوردستان، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش- سه‌رۆكى یه‌كێتى شانۆكارانى كوردستان، سازان عه‌لى- سه‌رۆكى یه‌كێتى شێوه‌كارانى كوردستان، لوقمان سابر- سه‌رۆكى یه‌كێتى میوزیكژه‌نانى كوردستان".

شایانى باسه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه‌ هه‌ڵبژێردراون له‌گه‌ڵ 7 ئه‌ندامه‌كه‌ى دیكه‌ بوونه‌ته‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان.
Top