نازك بەرهەمێكی رەسەن زیندوو دەكاتەوە
دەربارەی گۆرانی (بەس تۆ) كە بە شێوەزاری سۆرانی بڵاوی كردبۆوە، نازك دەڵێ: جەماوەر بەشێوەیەكی زۆر باش پێشوازییان لەم گۆرانییە كرد بەتایبەتی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی، بەڵام خۆم زۆر لێی رازی نەبووم بەتایبەتی سیناریۆ و وێنەگرتنی كلیپەكە زۆر بە دڵم نەبوو و لە ئاستی ئەو تێكست و ئاوازە نەبوو، لەلایەكی دیكەوە نازك گوتی: جگە لەم گۆرانییە چوار بڕگەییە ئێستا خەریكی تۆمار كردنی وێنەی گۆرانی (عەشقا من و تە)م كە یەكێكە لە گۆرانییەكانی دوایین بەرهەمم و لە كوردستان وێنەی دەگیرێت.