گەورە بەرپرسێكی ئیدارەی ئەمریكی رایگەیاند خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی جنێڤەر لۆپێز بۆ كۆشكی سپی داوەت كرابوو تا لەگەڵ خانەوادەی باراك ئۆباما ئامادەی كردنەوەی خولی یاری تۆپی پێی ئەمریكی (سوپەر پۆل) بێت. بەپێی هەمان سەرچاوە جنێڤەر و مارك ئەنتۆنی هاوسەری بە یاوەری چەند وەزیرێك لەوانە وەزیری داد ئەریك هۆڵدەر و وەزیری گواستنەوە رای لاهۆد و وەزیری ناوخۆ جانیت نابۆلیتانۆ سەرەڕای چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران وپیران ئامادەی بینینی یاریەكە بوون.