ریهانای گۆرانیبێژ، لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر دانی بەوە نا كە ئەو وێنە رووتانەی بڵاوكرانەوە لەسەر چەند ماڵپەرێك وێنەی ئەون و بۆ ئەو كاتە دەگەڕێنەوە كە خەریكی ریجیمێكی خۆراكی بوو. رۆژنامەی (دایلی میل)ی بەریتانی بڵاوی كردبۆوە كە بەر لە ماوەیەك كچە نمایشكارێكی جلوبەرگ رایگەیاند بوو، كە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ ریهانادا هەیە و ئەو وێنانەی بۆ ناردوون، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لە ریهانا رایگەیاند كە ئەم وێنانەی بۆ هاوڕێیەكی نزیكی خۆی ناردووە نەك بۆ ئەم كچە نمایشكارە، ریهانا لە دان پێنانەكە روونی نەكردەوە كە ئەم وێنە رووتانەی بۆ كێ ناردووە، جگە لەوەش دوایین كلیپی ریهانا لە چەندین وڵات قەدەغە كراوە، هەروەها یوتیۆب رایگەیاند ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە ناكرێ سەیری ئەم كلیپە بكەن، چونكە كلیپێكی گونجاو نییە.