ئیڤا لۆنگۆریا عاشقی برای پینیلۆپە

ئیڤا لۆنگۆریا عاشقی برای پینیلۆپە
بەم دواییە لە راگەیاندنەكانی ئەمریكا پروپاگەندەیەكی زۆر دەربارەی پێوەندی نێوان ئیڤا لۆنگۆریا و ئیدوارد كروزی برای پینیلۆپ كروز بڵاوكرایەوە، بەپێی سەرچاوەكان ئەم پێوەندییە بۆ چەند مانگێك بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، چونكە ماوەیەكە بەردەوام بە یەكەوە دەبینیرێن، تەنانەت لە شەوی كریسمسیش ئیدوارد لە ماڵی ئیڤا بینراوە، هەر لەم بارەیەوە رۆژنامەی (زە دایلی ماڵ)ی بەریتانی رایگەیاند كە ئیڤا و ئیدوارد لەسەر تەختێك لە میامی چەند ساتێكی خۆشیان بەسەر بردووە، بەڵام قسەكەرێك بە ناوی ئیڤاوە ئەم هەواڵانەی رەتكردەوە و رایگەیاند كە پێوەندی نێوانیان تەنیا هاوڕێیەتییە.

Top